چین سووره له‌سه‌ر پشكنینی كۆرۆنا له رێگه‌ی "كۆم"ـه‌وه
دیپلۆماتكارانی ئه‌مه‌ریكا له چین، له رێگه‌ی "كۆم"ه‌وه پشكنینی كۆرۆنایان بۆ كراوه
K24 - هه‌ولێر:
چین سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان پشكنینی كۆرۆنا له رێگه‌ی "كۆم"ـه‌وه ئه‌نجام بدات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی زۆر له‌و هه‌وڵه‌ی ئه‌و وڵاته گیراوه.
رۆژنامه‌ی "تایمز"ی به‌ریتانیا بڵاویكرده‌وه، چین پێداگره له‌سه‌ر ئه‌وه تێستی كۆرۆنا له رێگه‌ی "كۆم"ـه‌وه بۆ سه‌رجه‌م گه‌شتیاران كه ده‌چنه ئه‌و وڵاته ئه‌نجامبدات، ئه‌وه‌ی ناكۆكی ژماره‌یه‌ك وڵاتی له‌گه‌ڵ چین قووڵتر كردووه‌ته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه، گه‌شتیارانی بیانی بێزاری و نیگه‌رانی خۆیان له‌و جۆره پشكنینه نیشانداوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هێشتا گومان له كاریگه‌ریی و راستی و دروستی پشكنینه‌كه هه‌یه.
لای خۆیانه‌وه میدیاكانی حكومه‌تی چین باس له‌وه ده‌كه‌ن، فڕۆكه‌خانه‌ی شاره‌كانی بیجینگی پایته‌خت، شانگهای و چینگداوی كه‌ناراوی ئه‌و وڵاته، داوای كه‌لوپه‌لی تایبه‌تی تێستی كۆرۆنای كۆمیان كردووه، له‌گه‌ڵ تێسته‌كانی دیكه، كه له رێگه‌ی لووت و قورگه‌وه ده‌كرێن.
پێشتر تۆكیۆ به فه‌رمی داوای له بیجینگ كرد، له رێگه‌ی "كۆم"ه‌وه پشكنینی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیانی ژاپۆنی نه‌كرێت، سكاڵاكه‌ش دوای ئه‌وه هات، كه دیپلۆماتكارانی ئه‌مه‌ریكا له چین، له رێگه‌ی "كۆم"ه‌وه پشكنینی كۆرۆنایان بۆ كراوه، له‌كاتێكدا بیجینگ ئه‌مه ره‌تده‌كاته‌وه.
شارازایانیش گومانیان له وردی تێستی كۆرۆنا هه‌یه به‌و شێوه‌یه و باس له‌وه ده‌كه‌ن، پشكنین له رێگه‌ی "كۆم"ه‌وه به‌و شێوه‌یه ورد نییه، ئه‌نجامی "پۆزه‌تیڤ"یش له‌و رێگه‌یه‌وه، مانای ئه‌وه نییه، كه ڤایرۆسه‌كه زیندووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، چین كه تاڕاده‌یه‌ك به‌سه‌ر كۆرۆنادا سه‌ركه‌وتووه، سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌و پشكنینه و ده‌ڵێت: "تێسته‌كه ورده و هیچ ئازارێكی نییه''.