كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ: زۆربه‌ی كریستیانه‌كانی عێراق له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین
"له‌كۆی زیاتر له ملیۆنێك و 500 هه‌زار هاووڵاتی كریستیان، ئێستا ته‌نیا 250 هه‌زار كه‌س له عێراق ماون و زۆربه‌یان له هه‌رێمی كوردستانن"

K24- هه‌ولێر:
عەلی بەیاتی، ئەندامی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ له عێراق ئاشكرایكرد، له‌كۆی زیاتر له ملیۆنێك و 500 هه‌زار كریستیان، ئێستا ته‌نیا 250 هه‌زار ماونه‌ته‌وه و زۆربەیان له هەرێمی کوردستان دەژین.
بەیاتی ئاماری مەسیحییەکانی عێراقی ئاشکرا کرد و گوتی: به‌ر له رووخانی رژێمی بەعس له ساڵی 2003، زیاتر له ملیۆنێك و 500 هەزار هاووڵاتی كریستیان له عێراق دەژیان، بەڵام ئێستا تەنیا 250 هەزار هاووڵاتی كریستیان له عێراق ماون، که زۆربەیان له هەرێمی کوردستان ده‌ژین.
هه‌روه‌ها رایگەیاند، بەهۆی هێرشی داعش 130 هەزار كریستیان ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه و ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوونه.
دەشڵێت، دوای رووخانی رژێمی بەعس تا ئێستا هه‌زار و 315 هاووڵاتی كریستیان کوژراون، که 115 کەسیان به دەستی داعش بووه.
H.B