مه‌سرور بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ بانگه‌وازه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ده‌ربڕی
مه‌سرور بارزانی: بۆ رێككه‌وتن و چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ ته‌واوی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور ئاماده‌ین

K24- هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی خۆی بۆ بانگه‌وازه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی نیشتیمانی له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی ریشه‌ییانه‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌موو چاره‌سه‌رێك له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور ئاماده‌یه.
ئه‌م وتانه‌ی مه‌سرور بارزانی له زنجیره تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر هاتوون و نووسیویه‌تی: "بە ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی و پشتیوانی له بانگه‌وازی سه‌رۆك وه‌زیرانی حکومەتی فیدراڵ، به‌ڕێز مستەفا کازمی ده‌که‌م، بۆ گفتوگۆی نیشتمانیی نێوان لایه‌نه عێراقییەکان لە پێناو چارەسەری ریشەیی هەموو کێشە و ناکۆکییەکان".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له درێژه‌ی تویته‌كه‌یدا جه‌ختیشیكرده‌وه، "هەروەها ئامادەیی خۆمان دەردەبڕین بۆ رێککه‌وتن و چارەسەری بنەڕەتی و یه‌کجاری هەموو کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان به پێی بنەماکانی ده‌ستوور".