له هه‌ولێر دوو تۆمه‌تباری مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران
ده‌ستیش به‌سه‌ر چه‌ند كیلۆگرامێك مادده‌ی هۆشبه‌ردا گیرا

K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یاندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباری مادده‌ی هۆشبه‌ر و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی 12 كیلۆگرام مادده‌ی جۆراوجۆری راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كاندا هاتووه، دوای به‌دواداچوون و چاودێرییه‌كی ورد، ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی (10ی ئازار/ مارسی 2021) 2 كه‌س له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه به هاوكاری بنكه‌ی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی حاجی ئۆمه‌رانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان ده‌ستگیركران.
هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد، له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی ئه‌و دوو تۆمه‌تباره به ناوه‌كانی (ح ، ت ، ح) و (أ ، د ، س)، ده‌ست به‌سه‌ر 12 كیلۆگرام جۆری جیاوازی مادده هۆشبه‌ره‌كاندا گیرا، كه پێكهاتبوون له (9كگم) كریستاڵ و (3كگم هێرۆیین).
ئاشكراشیكرد، تۆمه‌تباره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و رووبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه.
H.B
