له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت مه‌رجی ته‌مه‌ن بۆ ئاره‌زومه‌ندانی خوێندنی به‌كالۆریۆس و ماسته‌ر و دكتۆرا لادرا
ده‌رفه‌تی خوێندنی باڵا به‌بێ جیاوازی و به یه‌كسانی بۆ هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌ڕه‌خسێنرێت

K24- هه‌ولێر:
عه‌بدولفه‌تاح عه‌بدولڕه‌زاق، بریكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانیاری له‌باره‌ی پڕۆژه په‌یڕه‌وی مۆڵه‌تی خوێندن خسته‌ڕوو، كه ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ند كرا و گوتی: ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌كۆی ده‌نگ له‌وباره‌یه‌وه په‌سه‌ند كرا، پێویست بوو له ساڵی 2008ـه‌وه پرۆژه‌یه‌كی له‌مشێوه‌یه‌مان هه‌بایه و گوتیشی: به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌و یاسایه ناچار بووین كار به یاساكانی عێراق و وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و خوێندنی باڵا بكه‌ین.
ئه‌م گوتانه‌ی بریكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له میانه‌ی به‌شداریكردنی له بڵاوكراوه‌ی دهنگوباسی كوردستان24ـدا هاتوون و جه‌ختی كرده‌وه، مه‌به‌ست له ده‌ركردنی ئه‌و په‌یڕه‌وه بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و رێكخستنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی خوێندنه، به شێوه‌یه‌ك كه بتوانین پێداویستی وه‌زاره‌ته‌كان دابین بكه‌ین له‌ڕووی پسپۆڕێتییهوه و گوتیشی: بۆ له‌مه‌ودوا ده‌بێت به‌گوێره‌ی پێداویستی هه‌ر وه‌زاره‌تێك بۆ پسپۆڕێتییه جیاوازه‌كان و به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی شه‌فاف كورسی خوێندن ته‌رخان بكرێن.
ئاشكراشیكرد، سه‌ره‌تا له په‌یڕه‌وه‌كه‌دا ته‌مه‌نی 40 ساڵ بۆ به‌كالۆریۆس، 45 ساڵ بۆ ماجستێر و 50 ساڵیش بۆ دكتۆرا دیاریمانكردبوو، به‌ڵام ئه‌و مه‌رجه له‌سه‌ر بنه‌مای یاساكانی عێراق و رێنماییه‌كانی پێشوو بوو، دواتر له‌سه‌ر پێشنیازی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و مه‌رجه لادرا و چیتر ته‌مه‌ن نابێت ببێته رێگر له‌به‌رده‌م خۆپێگه‌یاندن و خوێندنی ئاره‌زومه‌ندان، ئه‌مه‌ش له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی مه‌عریفی و زانستی فه‌رمانبه‌ران. جهختیشیكر ده‌وه، لێكتێگه‌یشتنێكی باش له‌نێوان سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له‌وباره‌یه‌وه دروست بوو، دواجار بڕیاردرا كێشه‌ی ته‌مه‌ن بۆ پێشكه‌شكارانی ئه‌و سێ فۆناغهی خوێندن چاره‌سه‌ر بكرێت.
هه‌ر له درێژه‌ی قسه‌كانیدا عه‌بدولفه‌تاح عه‌بدولڕه‌زاق، بریكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی گوتی: ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌رچووه، پڕۆژه په‌یڕه‌وه نه‌ك پڕۆژه یاسا و پێویست به ره‌وانه‌كردنی بۆ په‌رله‌مان ناكات و ته‌نیا ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه، كه له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان بڵاوبكرێته‌وه، ئه‌وكات ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست به په‌رله‌مان بكات، چونكه پێشتر په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتی ده‌ركردنی ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ی به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوه.
گوتیشی: هه‌ر وه‌زاره‌تێك به‌گوێره‌ی پێداویستی خۆی، پلانی خۆی و ژماره‌ی ئه‌و كورسییانه‌ی له پسپۆڕێتییه جیاوازه‌كان پێویستی پێیه‌تی، پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی پلاندانان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی كورسییان بۆ ته‌رخان بكرێت، دواتر به هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان وه‌زاره‌تی پلاندانان و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا په‌سه‌ند ده‌كرێت، ئینجا پێشبڕكێ ده‌ستپێده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌رفه‌تی یه‌كسانی بۆ ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران وه‌ك یه‌ك دابین ده‌كات و هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكیش گازانده‌ی له ئه‌نجامی پێشبڕكێیه‌كه هه‌بوو، ده‌توانێت تانه له ئه‌نجامه‌كان بدات و لیژنه‌ی تایبه‌ت بۆ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته پێكده‌هێنرێت، كه نوێنه‌ری هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پلاندانان و خوێندنی باڵا له‌خۆ ده‌گرێت.
H.B