ناتۆ: له چالاكییه‌كانمان له عێراق به‌رده‌وام ده‌بین
"نێرده‌ی ناتۆ له عێراق له چالاكییه‌كانی له‌بواری راوێژكاری و مه‌شقپێكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا سه‌ربازییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت"

K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) به به‌شداری فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له رێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفرانسه‌وه به‌شداری ئه‌نجامدرا و تێیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر هاوكاری نێوان هاوپه‌یمانی ناتۆ و عێراق و ئه‌ركی مه‌شقدانی نێرده‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه له عێراق كرده‌وه.
له به‌رامبه‌ردا یێنس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێری گشتیی ناتۆ جه‌ختی له‌سه‌ر گفتوگۆی سیاسی و سه‌ربازی دوورمه‌ودای له نێوان ناتۆ و به‌رپرسانی عێراقی كرده‌وه، له‌وانه‌ش په‌یوه‌ندییه سیستماتیكهكان له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته.
ستۆڵتنبێرگ دووپاتیشی كرده‌وه، بوونی هێزه‌كانی ناتۆ له عێراق له‌سه‌ر داواكاری حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌یه له‌پێناو به‌هێزكردنی دامه‌زراوه سه‌ربازی و هێزه ئه‌منییه‌كانی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سه‌قامگیری له عێراق به‌رقه‌رار بكه‌ن، رووبه‌ڕووی تیرۆر ببنه‌وه و رێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بكه‌ن.
هه‌وره‌ها گوتی: نێرده‌ی ناتۆ له عێراق له چالاكییه‌كانی له‌بواری راوێژكاری، مه‌شقپێكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا سه‌ربازییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتنی ته‌واو له سه‌روه‌ری و سه‌لامه‌تی عێراق و به ره‌زامه‌ندی ته‌واوی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته و هه‌ماهه‌نگی به‌هێز له‌گه‌ڵ لایه‌نه كاراكانی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه، له‌وانه‌ش هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا.
هه‌روه‌ك سكرتێری گشتیی ناتۆ پیرۆزبایی له فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كرد، له‌باره‌ی سه‌ردانه مێژووییه‌كه‌ی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان و ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی لێیكرا.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هاوپه‌یمانی ناتۆدا، هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئوستراڵیا، فێنله‌ندا و سوید به‌شدار بوون.
H.B