هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەڵێنی بەردەوامی هاوکاری و پشتیوانی بە پێشمەرگە دەدات

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی رایان رایدئاوت و جەمال ئیمێنکی گفتوگۆ له‌باره‌ی هەمانگی و هاوکاری نێوان پێشمەرگە و هاوپەیمانان کراو

جەمال ئیمێنکی، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و رایان رایدئاوت، فەرماندەی دەستەی باڵای راوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و سوریا
جەمال ئیمێنکی، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و رایان رایدئاوت، فەرماندەی دەستەی باڵای راوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و سوریا

K24- هه‌ولێر:

رایان رایدئاوت، فەرماندەی دەستەی باڵای راوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و سوریا سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستانى كرد و لەگەڵ جەمال ئیمێنکی، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبووەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا فەرماندەی دەستەی باڵای راوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەڵێنی بەردەوامی هاوکاری و پشتیوانیەکانی بە هێزی پێشمەرکەی کوردستان دا.

هه‌ر له‌وباره‌شه‌وه‌ وەین مەرۆتۆ، گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگه‌یاند: لە کۆبوونەوەکەدا هەمانگی و هاوکاری نێوان پێشمەرگە و هاوپەیمانان گفتوگۆی لەبارەیه‌وە کراوە.

جەمال ئیمێنکی، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و رایان رایدئاوت، فەرماندەی دەستەی باڵای راوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و سوریا
تویته‌كه‌ی وه‌ین مه‌رۆتۆ، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش

 

H.B

Fly Erbil Advertisment