له سنووری مه‌خموور بۆردومانی داعش كرا
فڕۆكه‌كانی سه‌ر به هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ژماره‌یه‌ك مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعشیان له سنووری قه‌زای مه‌خموور بۆردومان كرد.

K24 – هه‌ولێر:
فڕۆكه‌كانی سه‌ر به هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ژماره‌یه‌ك مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعشیان له سنووری قه‌زای مه‌خموور بۆردومان كرد.
به گوێره‌ی زانیاری به‌رپرسانی ئه‌منی له سنووری ناوچه‌كه‌وه، بۆردومانێكی چڕی چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش كراوه، به تایبه‌تی ئه‌و تونێلانه‌ی درووستیان كردووه و وه‌ك حه‌شارگه و كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌كاری ده‌هێنن.
روونیشیان كردووه‌ته‌وه، بۆردومانه‌كه گوندی گره سۆری خۆرئاوای چیای قه‌ره‌چووغی گرتووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی چیای قه‌ره‌چووغیش بۆردومان كراوون، كه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو چه‌كدارانی داعش بۆ خۆحه‌شاردان به‌كاریان ده‌هێنن.
له باره‌ی زیانه‌كانی چه‌كدارانی داعشه‌وه، سه‌رچاوه خۆجێیه‌كانی سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق هیچ زانیارییه‌كیان رانه‌گه‌یاندووه.
ناوچه‌كانی قه‌ره‌چووغ و سنووری قه‌زای مه‌خموور به یه‌كێك له دیارترین حه‌شارگه‌كانی داعش هه‌ژمار ده‌كرێن، به هۆی ئه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌منی له ناوچه‌كه هه‌یه و هێزه عێراقییه‌كان توانای كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی ناوچه‌كه‌یان نییه.