یه‌حیا ره‌سووڵ: له كه‌ركووك و ئه‌نبار دوو پیلانی داعش پووچه‌ڵكرانه‌وه
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، لیوا یه‌حیا ره‌سووڵ رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان دوو پیلانی داعشیان بۆ به ئامانجگرتنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگاكانی كه‌ركووك و ئه‌نباریان پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه.

K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، لیوا یه‌حیا ره‌سووڵ رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان دوو پیلانی داعشیان بۆ به ئامانجگرتنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگاكانی كه‌ركووك و ئه‌نباریان پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، لیوا یه‌حیا ره‌سووڵ روونیكردووه‌ته‌وه، له ئه‌نبار هێزه ئه‌منییه‌كان دوو ئه‌ندامی داعشیان ده‌ستگیركردووه، كه ویستوویانه بۆمبی چێندراو له بازاڕێكی قه‌ره‌باڵغی فه‌لووجه دابنێن.
روونیشیكرده‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی ئه‌و دوو كه‌سه‌دا، ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر 42 بۆمب و 4 كاتیۆشا و ژماره‌یه‌ك گولله هاون.
سه‌باره‌ت به كه‌ركووكیش گوتی: ئه‌ندامێكی داعش ده‌ستگیركراوه، كه ویستوویه‌تی بۆمبێكی چێندراو له‌سه‌ر رێگه‌ی كاروانێكی سه‌ربازی سوپای عێراق دابنێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له دیسه‌مبه‌ری 2017ه‌وه عێراق سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعشدا راگه‌یاندووه، به‌ڵام تا ئێستا كۆتایی به مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه نه‌هێنراوه.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی راوه‌دوونانی چه‌كدارانی داعش له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌رده‌وامن له هێرشه ئاسمانییه‌كانیان بۆ سه‌ر داعش.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دوێنێ فڕۆكه‌كانی سه‌ر به هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ژماره‌یه‌ك مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعشیان له سنووری قه‌زای مه‌خموور بۆردومان كرد.
به گوێره‌ی زانیاری به‌رپرسانی ئه‌منی له سنووری ناوچه‌كه‌وه، بۆردومانێكی چڕی چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش كراوه، به تایبه‌تی ئه‌و تونێلانه‌ی درووستیان كردووه و وه‌ك حه‌شارگه و كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌كاری ده‌هێنن.
روونیشیان كردووه‌ته‌وه، بۆردومانه‌كه گوندی گره سۆری خۆرئاوای چیای قه‌ره‌چووغی گرتووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی چیای قه‌ره‌چووغیش بۆردومان كراوون، كه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو چه‌كدارانی داعش بۆ خۆحه‌شاردان به‌كاریان ده‌هێنن.
له باره‌ی زیانه‌كانی چه‌كدارانی داعشه‌وه، سه‌رچاوه خۆجێیه‌كانی سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق هیچ زانیارییه‌كیان رانه‌گه‌یاندووه.
ناوچه‌كانی قه‌ره‌چووغ و سنووری قه‌زای مه‌خموور به یه‌كێك له دیارترین حه‌شارگه‌كانی داعش هه‌ژمار ده‌كرێن، به هۆی ئه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌منی له ناوچه‌كه هه‌یه و هێزه عێراقییه‌كان توانای كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی ناوچه‌كه‌یان نییه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ناتۆ 4000 هه‌زار سه‌رباز ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كات و دووپاتی كرده‌وه، كه پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانی عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ده‌كات.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دوێنێ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هاوپه‌یمانییه‌كه له برۆكسل به‌ڕێوه‌چوو و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن له رێی ڤیدیۆكۆنفرانسه‌وه به‌شداری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باڵیۆزانی 28 وڵاتی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانییه‌كه و وڵاتانی هاوبه‌شی وه‌ك ئوسترالیا، فنله‌ندا و سوید پرسی مانه‌وه‌ی ناتۆیان له عێراق تاوتوێكرد.
له‌و میانه‌یه‌دا، فوئاد حوسێن به پێویستی زانی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ناتۆ بۆ عێراق له چوارچێوه‌ی راهێنان به هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌رده‌وام بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوتیشی: مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ناتۆ له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراقه و له پێناو پاراستنی سه‌قامگیری و به‌هێزكردنی دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و رێگرتنه له دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، په‌یمانی ناتۆ به‌ڵێنی داوه له چوارچێوه‌ی پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق درێژه به كاره‌كانی بدات و یارمه‌تی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بدات.
له (18ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021)، ستۆلتبێرگ رایگه‌یاند، ناتۆ ژماره‌ی هێزه‌كانی له عێراق له 500 سه‌ربازه‌وه زیاد ده‌كات بۆ 4000 سه‌رباز.
له به‌رامبه‌ردا رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، هێشتا هیچ بڕیارێكی له باره‌ی زیادكردنی هێزه‌كانی ناتۆ له عێراق نه‌داوه.