سیروان بارزانی: هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان به هەماهەنگى لەگەڵ پێشمەرگه تیرۆریستانی داعشیان له‌ قه‌ره‌چوغ بۆردومان كرد

"(27) بنكه‌ و حه‌شارگه‌ی تیرۆریستانی داعش بۆردومان كراون"
هێزی هاوپه‌یمانان له‌ قه‌ره‌چوغ حه‌شارگه‌كانی داعش بۆردومان ده‌كه‌ن
هێزی هاوپه‌یمانان له‌ قه‌ره‌چوغ حه‌شارگه‌كانی داعش بۆردومان ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:

سیروان بارزانی، فەرماندەی میحوەری 6 (گوێڕ- مەخموور)ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (12ی ئادار/ مارسی 2021) بە کوردستان24ی راگەیاند، هێزی هاوپه‌یمانان به‌ هه‌ماهه‌نگی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان حه‌شارگه‌كانی تیرۆریستانی داعشیان له‌ قه‌ره‌چوغ بۆردومان كرد.

سیروان بارزانی گوتی: "له (12) كاتژمێرى رابردوودا هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان به هەماهەنگى لەگەڵ پێشمەرگه (27) بنكه و حەشارگەى تيرۆرستانی داعشيان له‌ سنووری میحوری (6)ی پێشمه‌رگه،‌ له چیای قەرەچوغ بۆردومان كرد.

ئۆپه‌راسیۆنه‌كان دژی چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچه‌یه‌دا به‌رده‌وامه‌، دوێنێش فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری گوێڕ- مه‌خمووری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، 28 جار مۆڵگه‌كانی داعش له‌ چیای قه‌ره‌چوغ بۆردومانكراون.