روحانی باسی شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا دەكات

سەرۆك كۆماری ئێران: دۆخی ئێران لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا باشە

حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران
حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران

K24 – ھەولێر

سەرۆك كۆماری ئێران رایگەریاند "دۆخی ئێران لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا باشە، بەڵام دەبێ بە وریاییەوە مامەڵە بكەین، بۆئەوەی رووبەڕووی شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسەكە نەبینەوە".

حەسەن روحانی، سەرۆك كۆماری ئێران لەمیانی كۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی نیشتمانی بۆ رووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا لە تاران رایگەیاند، بەپێی ئامارەكانی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا جگە لە پارێزگای خوزستان، سەرجەم پارێزگا و ناوچەكانی دیكەی ئێران لە دۆخێكی باشدان، بەڵام پێویستە بەوەریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە بكرێت بۆئەوەی رووبەڕووی شەپۆلی چوارەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە نەبنەوە.

سەرۆك كۆماری ئێران ئاماژەی بەوەشدا، ھێشتان مەترسی شەپۆلی چوارەم لەئارادایە و پێویستە ھاووڵاتییان بەردەوام پابەندی رێنماییەكان بن.  

بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی ئێران، تائێستا 1 ملیۆن و 739 ھەزار و 360 كەس لەو وڵاتە تووشی كۆرۆنا بوونە و 61 ھەزار و 142 كەسیش بە ڤایرۆسەكە مردون.