ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ زمانه زبره‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌ردۆغان ده‌هێنێته گۆ
داود ئۆغلۆ بۆ ئه‌ردۆغان: به‌ر له‌وه‌ی باس له ده‌ستپێوه‌گرتن به پاره و به‌هه‌ده‌رنه‌دانی سه‌روه‌ت و سامان بكه‌ی، فڕۆكه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی بفرۆشه

K24- هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د دادود ئۆغلۆ، سه‌رۆكی حزبی "ئاینده"ی توركیا داوای له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌ی كرد، "به‌ر له‌وه‌ی باس له ده‌ستپێوه‌گرتنی ئابووری و به‌هه‌ده‌رنه‌دانی سه‌روه‌ت و سامان بكات، فڕۆكه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی بفرۆشێت".
داود ئۆغلۆ رووی قسه‌كانی له ئه‌ردۆغان كرد و گوتی: "ئامۆژگاری من بۆ تۆ ئه‌نجامدانی دوو شته، یه‌كه‌میان: به‌ر له‌وه‌ی قسه له‌باره‌ی ده‌ستپێوه‌گرتنی پاره له كڕینی ئۆتۆمبیل و ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه بۆ گه‌ل بكه‌یت، سه‌ره‌تا ده‌بێت تۆ فڕۆكه تایبه‌ته‌كانت بفرۆشیت، كه نرخه‌كه‌یان به‌رامبه‌ره نه‌ك ته‌نیا به ده‌یان، به‌ڵكو هه‌ندێك جار به‌رامبه‌ره به سه‌دان ئۆتۆمبێل ئامرازی گواستنه‌وه.. دووه‌میش: كاتێك ده‌چیته نوێژی هه‌ینی یانیش بۆ خوانێك ده‌چیت، له دوو تا سێ ئۆتۆمبیل زیاتر له‌گه‌ڵ خوتدا نه‌به‌ی، نه‌ك به یاوه‌ری ده‌یان ئۆتۆمبیل، ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا تۆ ئه‌مه‌ت ئه‌نجامدا، ئه‌وانی دیكه‌ش گوێت بۆ راده‌گرن".
هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی توندیشی له لێدوانه‌كانی ئه‌ردۆغان گرت، كه تێیدا ئه‌ردۆغان گوتبووی: "رێكاری پێویست بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه ده‌گرینه به‌ر، كه به دراوی بیانی له‌سه‌ر توركیان"، به‌ده‌م پرسیاریشه‌وه گوتی: "ئه‌ی زاواكه‌ت نه‌یگوت؟ كاتێك وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی بوو، بۆچی كار به دراوی بیانی ده‌كه‌ن، بۆچی گرنگی به دراوی بیانی ده‌ده‌ن؟ ئه‌ی ئه‌و وای نه‌وت؟".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "قه‌یرانه‌كه له لیژنه‌كه‌دا نییه، به‌ڵكو له عه‌قلی ئه‌ردۆغان و نه‌زانینییه‌تی له‌بواری ئابووریدا، ئه‌گه‌ر ئه‌وه پێویست بێت، ئه‌ی بۆچی پێشتر لیژنه‌ی سه‌قامگیركردنی نرخه‌كان پێكنه‌هێنرا!؟ ئێستاش باسی چاكسازی ئابووری ده‌كه‌یت، نه ئابووری و نه چاكسازیش هیچ بوونێكیان نییه".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، له لێدوانێكیدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، چاكسازی ئابووری له وڵاته‌كه‌یان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه دا، "ئه‌و سنوورێك بۆ كڕینی ئامرازه‌كانی هاتووچۆ داده‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به پاره‌وه بگیرێت".
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی زه‌مان
H.B