فه‌رمانده‌ی پۆلیسی "زیقار" ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه
تا ئێستا كه‌س بۆ شوێنه‌كه‌ی دیارینه‌كراوه

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (14ی ئادار/ مارسی 2021) رایگه‌یاند، دوای ئه‌و ناڕه‌زایی و گرژییانه‌ی له‌و پارێزگایه درووستبوون، لیوا عۆده سالم، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی زیقار، داواكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی پێشكه‌شكرد.
سه‌رچاوه‌كه گوتی: "لیوا عۆده داواكاریی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی پێشكه‌ش به وه‌زیری ناوخۆی عێراق، "عوسمان غانمی" كردووه، وه‌زیریش له‌سه‌ر داواكارییه‌كه رازی بووه".
گوتیشی: "تا ئێستا هیچ كه‌س وه‌ك جێگره‌وه‌ی ئه‌و دیارینه‌كراوه، به‌ڵام به‌م نزیكانه فه‌رمانده‌یه‌كی نوێ بۆ پۆلیسی ئه‌و پارێزگایه دیاری ده‌كرێت".
له مانگی تشرینی یه‌كه‌می (2019)ـه‌وه ناڕه‌زایی له‌و پارێزگایه به‌رده‌وامه، كه به "پایته‌ختی ناڕه‌زایی" ناوبانگی ده‌ركردووه، به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا به‌شێوه‌ی به‌رفراوان ناڕه‌زاییه‌كان زیادی كردووه، كه كوشتن و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: RT
د.ی