بومه‌له‌رزه‌یه‌ك باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێرانی هه‌ژاند
چه‌قی بومه‌له‌رزه‌كه له قووڵاتی 18 كیلۆمه‌تر له پارێزگای كرمان بوو

K24- هه‌ولێر:
ناوه‌ندی چاودێری بومه‌له‌رزه‌ی سه‌ر به دامه‌زراوه‌ی جیۆفیزیایی له زانكۆی تاران رایگه‌یاند، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر پارێزگای كرمانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێرانی هه‌ژاند.
ئه‌و ناوه‌نده دووپاتیكرده‌وه، "بومه‌له‌رزه‌كه له ناوچه‌ی فاریابی باشووری ئه‌و پارێزگایه له خاڵی یه‌كتربڕی نێوان هه‌ریه‌ك له بازنه‌ی پانی 57.02 و هێڵی درێژی 28.16 پله‌ی رۆژهه‌ڵات و له قووڵایی 18 كیلۆمه‌تر له ژێر رووی زه‌وی روویدا".
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار له كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری ئێرانی له پارێزگای كرمان گوتی: "بومه‌له‌رزه‌كه هیچ زیانێكی گیانی و ماددی به‌دواوه نه‌بوو، چونكه چه‌قه‌كه‌ی له ناوچه‌یه‌كی شاخاوی بووه".
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا ده‌یان جار بومه‌له‌رزه ناوچه جیاوازه‌كانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی هه‌ژاندووه و زۆربه‌ی ئه‌و رووداوه سروشتییانه‌ش زیانی زۆری گیانی و مادییان به‌دواوه بووه.
سه‌رچاوه: فارس نیوز
H.B