ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی: له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نزیكده‌بینه‌وه‌ به‌ڵام به‌ریه‌ككه‌وتنیش هه‌ر رووده‌دات

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/185ffaea-da14-4b06-89cd-2b9920b74ac5/goran%20w%20yaketi.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

دوای رێککەوتنامەی نێوان یەکێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، ئەو دوو ھێزە ھەروەك لە خاڵەکانی رێککەوتنامەکەیاندا ھاتووه‌، ھەموو کێشەکانی رابردوویان دەسڕنەوە.

ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت: "هه‌رچه‌ندە له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له‌ یه‌كتر نزیكدەبینه‌وه‌، به‌ڵام له‌ كاری هاوبه‌ش و سیاسه‌تی كاركردن بە یەکەوە لە ھەندێك باردا بەریەكکەوتن ھەر روو دەدات".   

موتربە سیاسیەکەی یەکێتی نیشتیمانی و بزووتنەوەی گۆڕان لە دوا خاڵی نزیکدەبێتەوە، جارێ نازانرێت بەرھەمی داری موتوربه‌كراوه‌كه‌ چۆن دەبێت، بەڵام بەڵێنیانداوە لە کاری ھاوبەش بە بڕیارەکانی یەکتری رازی بن.

ئەگەرچی گۆڕان پێشتر لە سیاسەتی کارکردنی یەکێتی نارازی بێت، ئێستا بریارە نەرمی بنوێنێت و ئەو سیاسەتەی یەکێتی بۆ کارکردن لەگەڵ ھێزەکانی دیکە گرتوویەتیە بەر، قبوڵی بکات.

یەکێتی تا ئێستا ئەو سیاسیەتەی نەگۆڕیوە کە گۆڕان پێشتر لێی ناڕازی بوو، ھێشتا دۆستایەتی و کۆبوونەوەی بەردەوامی لەگەڵ لایەنەکانی دیکە ھەیە، بە تایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەو رێککەوتنامە ستراتیجیەی ئەو دوو ھێزە، ھۆکارێك بوو کە بەردەوام سەرکردەکانی گۆڕان رەخنەیان لێدەگرت، ئەمەش یەکێك بوو لە ھۆکارەکانی جیابوونەوەیان لە یەکێتی.

لە ٧ ساڵی رابردوو بەردەوام سەرکردەکانی گۆران تۆمەتی ئەوەیان دەخستە پاڵ یەکێتی کە سیاسیەتەکانی ھەڵەن و پێویستە سیاسیەتی خۆی بگۆرێت، ئەمە لە کاتێکدایە خاڵەکانی رێککەوتنامەکە لە لایەن یەکێتی بە دەستکاری قبوڵ کراوە، بێ ئەوەی لە ھیچ خاڵێکدا گۆران بە یەکێتی گووتبێت سیاسەتەکەت بگۆرە.