وەزارەتی نەوتی عێراق: لەسەر پرسی نەوت لێكتیگەیشتنی باش لەنێوان ھەولێر و بەغدا ھەیە
"به هیواین بگه‌ینه رێككه‌وتنی كۆتایی كە له به‌رژه‌وه‌ندی وڵات‌دا بێت"

K24 - ھەولێر
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگەیاند، لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی نه‌وت له ئارادایه.
حامد یونس زوبه‌یعی، بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند "له یه‌ك تێگه‌یشتنێكی باش له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له باره‌ی پرسی نه‌وت له ئارادایه و به هیواین بگه‌ینه رێككه‌وتنی كۆتایی كە له به‌رژه‌وه‌ندی وڵات‌دا بێت".
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێم و له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا، وه‌به‌رهێنانی له كه‌رتی نه‌وتدا كردووه، به‌ڵام تائێستا هیچ یاسایه‌كی ئیتیحادی تایبه‌ت به رێكخستنی كه‌رتی نه‌وت و گازی عێراق ده‌رنه‌چووه.
هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی پابه‌ندییه ده‌ستوورییه‌كانی له دیسه‌مبه‌ری ساڵی رابردوودا، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا رێككه‌وتنێكی واژووكرد. به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه هه‌رێم ئاماده‌ی ده‌ربڕیوه رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی سۆمۆ بكات، به مه‌رجێك له به‌رامبه‌ردا به‌غدا شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكات.