زاخارۆڤا: پێویسته پیاوان به‌سه‌ر هه‌ست و سۆزیاندا زاڵ بن
رۆژنامه‌نووسێك داوای هاوسه‌رگیری له به‌رپرسێكی رووسیا كرد و پۆلیس ده‌ستگیریكرد
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیس رۆژنامه‌نووسێكی بولگاری ده‌ستگیركرد، كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له مۆسكۆ ئاهه‌نگێكی بۆ "ماریا زاخارۆڤا"، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رێكخست و داوای هاوسه‌رگیری لێ‌كرد.
زاخارۆڤا، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "ده‌توانم چی بڵێم؟ پێموایه پێویسته پیاوان به‌سه‌ر هه‌ست و سۆزیاندا زاڵ بن".
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، پۆلیس (4) كه‌سی له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ده‌ستگیركرد، كه له‌نێوانیان "بۆریس ئهنزرۆڤ"، رۆژنامه‌نووسه بولگارییهكهشی تێدایه، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هاوڕێی ئاماده‌بوون، كه جلوبه‌رگی فۆلكلۆرییان له‌به‌ركردووه و چه‌كی وه‌همییان هه‌ڵگرتووه، یه‌كێ له پیاوه‌كانیش به ئه‌سپێكه‌وه ئاماده بووی مه‌راسیمه‌كه بووه، رۆژنامه‌نووسه‌كه به‌و شێوه‌یه داوای هاوسه‌رگیری له "زاخارۆڤا" كرد.
رۆژنامه‌نووسه بولگارییهكه له بنكه‌ی پۆلیس دوای گفتوگۆ روونیكرده‌وه، بۆ ئه‌وه هاتووه، تا داوای هاوسه‌رگیری له "زاخارۆڤا" بكات، له‌كاتێكدا "ئهنزرۆڤ" له ئینیستاگرام نووسیویه‌تی بۆ پیرۆزباییكردنی "زاخارۆڤا" هاتووه، به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ئافره‌تان، "به‌ڵام زاخارۆڤا نه‌هاته ده‌ره‌وه، بۆیه هه‌ندێك گوللـه‌مان ته‌قاند و ئه‌وێمان به‌جێهێشت".
پۆلیس سزای (500) روبل (7 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی) به‌سه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌نووسه سه‌پاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له شوێنێكی قه‌ده‌غه‌كراو وه‌ستاوه.
زاخارۆڤا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دواتر له هاوكاره‌كانی له یه‌كه‌ی پاسه‌وانی وه‌زاره‌ت به‌و رووداوه‌ی زانیوه.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت، كه "زاخارۆڤا" و "ئهنزرۆڤ" یه‌كتر ده‌ناسن، پێشتر رۆژنامه‌نووسه‌كه جلوبه‌رگێكی بولگاری پێشكه‌ش به‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا كردووه، ئه‌ویش له تویته‌ر سه‌رسامی خۆی به‌و دیارییه ده‌ربڕیوه.
سه‌رچاوه: RT
د.ی