ئایا پارتی به‌و رێككه‌وتنه نیگه‌رانه؟ به‌رپرسێكی ئه‌و حزبه وه‌ڵام ده‌داته‌وه
به‌رپرسانی یه‌كێتی و گۆڕان: رێكه‌وتنه‌كه بۆ كۆتاییهێنانه به ئاڵۆزییه‌كانی سلێمانی
K24 - هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به واژووكردنی رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كاردانه‌وه‌كانی دوای ئه‌م رێككه‌وتنه و لێكه‌وته‌كانی ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌كە بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان بێت كارێكی باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌خشه رێگایه‌ك بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ھەموو كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ركه‌وتوو نابێت، چونكه پێشتریش ئه‌مه تاقیكراوه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه".
ئێستا گه‌رمترین باس له نێو لایه‌نه سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان، باسكردنه له رێكه‌وتنی نێوان یه‌كێتی نشتیمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له باره‌ى كاريگه‌رييه‌كانى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش باس له‌وه ده‌كرێت كه پارتی نیگه‌ران كردووه، به‌ڵام به‌رپرسێكی باڵای پارتی، ئه‌مه ڕه‌تده‌كاته‌وه.
له یه‌كێك له خاڵه‌كانی رێكه‌وتنامه‌ی نێوان یه‌كێتی و گۆران ئاماژه به‌وه كراوه پێویسته دۆخی په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كانی حكومه‌ت به‌ر له هه‌موو شتیك ئاسایبكرێتهوه، به‌ڵام ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌ڵێت: "ئێمه مه‌رج له هیچ لایه‌نێك قبوڵناكه‌ین".
دوای تێكچوونی پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسیەکان، بە تایبەت پارتی و گۆڕان، یەکێتی ماوەی حەوت مانگە گفتوگۆی لەسەر ئه‌و رێكه‌وتنه دەستپێکردووە، له ئێستاشدا ته‌نها واژووی كه‌سانی یه‌كه‌می دوو حزبه‌كه ماوه.
وه‌ك خۆیشیان ده‌ڵێن، ئامانجی سەرەکییان گۆڕینی سیستەمی سیاسییە لە سەرۆکایەتییەوە بۆ پەرلەمانی و کۆتاییهێنانە بە ئاڵۆزی هەردوولا، بە تایبەت لە سلێمانی.