شاندێكی باڵا له به‌غداوه سه‌ردانی شنگال ده‌كات
به‌دواداچوون بۆ ره‌وشی ئه‌منی و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگال ده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:
بۆ به‌دواداچوونی ره‌وشی ئه‌منی و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگال، شاندێكی باڵا له به‌غداوه سه‌ردانی قه‌زای شنگالی له پاریزگای نه‌ینه‌وا كرد.
شانده‌كه پێكهاتبوو له "عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵڵا"، سووپاسالار و "عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری"، جێگری هێزه هاوبه‌شه‌كان و "قاسم ئه‌عره‌جی" راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و "حه‌مید شه‌تری"، بریكاری ده‌زاگای ئه‌منی نیشتمانی.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی راوێژكاری نیشتمانی عێراق، شانده‌كه له‌گه‌ڵ "نه‌جم جبووری" پارێزگاری نه‌ینه‌وا كۆبووه‌ته‌وه و جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێم په‌له له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگال بكه‌ن، و یارمه‌تیده‌ر بن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی شنگال.

جبووری، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هه‌نگاوه‌كانی رێككه‌وتنی شنگال هێشتا به‌رده‌وامه و به گوێره‌ی تموحی ئێمه نییه، داواشی له حكومه‌تی فیدراڵی كرد، په‌له بكات بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه به‌ته‌واوه‌تی.
گوتیشی: رێككه‌وتنی شنگال گرنگه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه، كه تائێستا له كه‌مپی ئاواره‌كان ده‌ژین.
له (9ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020) حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی عێراق رێككه‌وتنی شنگالیان واژوو كرد، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی قه‌زای شنگال بكرێت و خه‌ڵكه‌كه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كه.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه، خه‌ڵكه‌كه‌ی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌منی عێراق به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه بپارێزرێن و هێزه میلیشیاكانیش ده‌ربكرێن.
د.ی