جه‌نه‌راڵێكی ئیسرائیلی: له جه‌نگی ئاینده‌دا له‌گه‌ڵ حزبوڵڵا رۆژانه 2 هه‌زار مووشه‌ك ئاراسته‌مان ده‌كرێن
ئیسرائیل بۆ حزبوڵڵا: ئه‌گه‌ر پێویستی كرد، هێزێكی سه‌ربازی به‌كارده‌هێنین كه له مێژوودا بێ هاوتا بێت

K24- هه‌ولێر:
ئوری گۆردین، فه‌رمانده‌ی به‌ره‌ی ناوخۆی ئیسرائیلی هۆشداری ئه‌وه‌ی دا، له جه‌نگی ئاینده‌دا له‌گه‌ڵ حزبوڵڵای لوبنانی، رۆژانه وڵاته‌كه‌یان به 2 هه‌زار مووشه‌ك ده‌كرێته ئامانج.
ئه‌م گوتانه‌ی گۆردین له گوته‌یه‌كی له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له كۆنگره‌یه‌كدا له ئۆرشه‌لیم هاتوون و گوتی: "ئه‌و هێرشه مووشه‌كییانه‌ی بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان پێشبینی ده‌كرێن، ئالنگارییه‌كی گه‌وره ده‌خاته به‌رده‌م توانا به‌رگرییه سه‌ربازی و مه‌ده‌نییه‌كانی ئیسرائیل"، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "پێویسته دوژمنان له هه‌موو به‌ره‌كانی جه‌نگه‌وه بزانن، ئه‌گه‌ر پێویستی كرد، هێزێكی سه‌ربازی له‌دژیان به‌كارده‌هێنین كه له مێژوودا بێ هاوتا بێت".
له درێژه‌ی گوته‌كانیدا ئه‌و جه‌نه‌راڵه ئیسرائیلییه جه‌ختی كرده‌وه، "نه‌یارانمان ده‌زانن كه ناتوانن له گۆڕه‌پانی جه‌نگ شكست به ئێمه بهێنن، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن جه‌نگه‌كه‌یان له دژی ئێمه بگوازنه‌وه به‌ره‌یه‌كی دیكه، ئه‌ویش ناوماڵه‌كانمان و شاره‌كانمانه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ده‌بێت دوژمنه‌كانی ئیسرائیل ئه‌وه بزانن، كه به‌ره‌ی ناوخۆیی وڵاته‌كه‌مان توانای خۆڕاگرییه‌كی زۆری هه‌یه و له رابردووش‌دا ئه‌وه‌مان سه‌لماندووه".
جێگای ئاماژه‌یه، ئیسرائیل له‌و باوه‌ڕه‌دایه، ئێستا حزبوڵڵا خاوه‌نی 150 هه‌زار مووشه‌كی جۆراوجۆره، به‌شێكیان توانای پێكاندنی هه‌ر شوێنێكی ناو ئیسرائیلیان هه‌یه.
سه‌رچاوه: جیرۆزالیم پۆست
H.B