سەرۆك بارزانی: هێشتا دەنگ و عەقڵیەتی شۆڤینی لە عێراقدا باڵادەستە و نكۆڵی لە مافەكانی گەلی كوردستان دەكرێت
سەرۆك بارزانی پەیامێكی لە یادی كیمیابارانكردنی ھەڵەبجە بڵاوكردەوە

K24 - ھەولێر
سەرۆك مەسعود بارزانی، لە پەیامێكدا بەبۆنەی یادی كیمیابارانكردنی ھەڵەبجە رایگەیاند "جێگەی شەرمێكی گەورەیە دوای تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجە و ئەو جینۆسایدەی لەدژی خەڵكی كوردستان ئەنجام دراوە، هێشتا دەنگ و عەقڵیەتی شۆڤینی لە عێراقدا باڵادەستە و نكۆڵی لە مافەكانی گەلی كوردستان دەكرێت".
لە یادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا سەرۆک بارزانی تویتێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: "جێگەی شەرمێكی گەورەیە دوای تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجە و ئەو جینۆسایدەی لەدژی خەڵكی كوردستان ئەنجام دراوە، هێشتا دەنگ و عەقڵیەتی شۆڤینی لە عێراقدا باڵادەستە و نكۆڵی لە مافەكانی گەلی كوردستان دەكرێت".
It is indeed shameful that even after the bombardment of Halabja with chemical weapons and the genocide against the people of Kurdistan, chauvinistic thinking remains dominant in Iraq, and that the rights of the people of Kurdistan continue to be denied.
— Masoud Barzani (@masoud_barzani) March 16, 2021