"زه‌ریف" ئیدانه‌ی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات
"ئه‌وانه‌ی له رۆژئاوا چه‌كی كیمیاوییان به سه‌دام دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن یادی ئه‌و رۆژه نه‌كرێته‌وه"

K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (16ی ئادار/ مارسی 2021) رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یادی (33) ساڵه‌ی كوشتارگه‌ی كیمیاوییه له هه‌ڵه‌بجه، هێشتا هه‌ندێك پێیان خۆش نییه ئه‌و یاده بكرێته‌وه.
زه‌ریف له توێتێكدا نووسیویه‌تی: "(16ی ئادار) یادی (33) ساڵه‌ی كوشتارگه‌ی كیمیاوییه له هه‌ڵه‌بجه، ئه‌وانه‌ی له رۆژئاوا چه‌كی كیمیاوی بكوژیان به سه‌دام دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن یادی ئه‌و رۆژه نه‌كرێته‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، " 5 هه‌زار كه‌سی بێگوناح به كازی كیمیاوی شه‌هید بوون".
زه‌ریف به پرسیاره‌وه جه‌تی كرده‌وه، "هێشتا ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر ره‌فتاره هه‌رێمایه‌تییه پیسه‌كان قسه بكه‌ین؟".
March 16 is the 33rd anniversary of the chemical carnage in #Halabja.
— Javad Zarif (@JZarif) March 15, 2021
Some care not to remember—those in the west who provided Saddam with the deadly chemicals.
Over 5,000 innocent civilians were gassed to death.
Still want to talk about "malign regional behavior"?
Shameless.
د.ی