په‌رله‌مانتارێك گاڵته به وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ده‌كات.. ده‌ترسێین ته‌نیا خوێ له‌ناو به‌شه خۆراكی مانگانه‌دا نه‌بێت
په‌رله‌مانتارێكی عێراقی: وه‌زاره‌تی بازرگانی ده‌یه‌وێت به پێدانی خوێ ده‌نگه تووڕه‌كان كپ بكاته‌وه

K24- هه‌ولێر:
عامر فایز، په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆی عێراق زیادكردنی خوێ بۆ به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانییه‌وه به‌وه وه‌سف ده‌كات، كه هه‌وڵێكه بۆ كپكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگه تووڕه‌یه‌ی له دژی شكسته‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌ته و خراپی ئیداره‌دانی به‌رز ده‌بێته‌وه و به‌گاڵته‌جاڕییه‌وه گوتیشی: "زۆر ده‌ترسێم هاووڵاتیان به ئه‌سته‌م ده‌ستیان به خوێ بگات".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له لێدوانێكدا به شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاند، "زیادكردنی خوێ بۆ مادده‌كانی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیان له ئه‌نجامی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌یه، كه له دژی وه‌زاره‌تی بازرگانی به‌رز ده‌بنه‌وه، به‌هۆی شكسته‌كانی له گه‌یاندنی به‌شه‌خۆراكی كۆبۆنی مانگانه به هاووڵاتیان، وێڕای كه‌می ئه‌و ماددانه له بنه‌ڕه‌تدا، ده‌بینین كه زیادكردنی خوێ هه‌وڵێكه بۆ كپكردنی ده‌نگه تووڕه‌كان له‌و وه‌زاره‌ته".
فایز ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "وه‌زاره‌تی بازرگانی به زیادكردنی خوێ بۆ مادده‌كانی كۆبۆنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه ناتوانێت گه‌نده‌ڵییه‌كانی بشارێته‌وه" و به گاڵته‌جاڕییه‌وه گوتی: "زۆر ده‌ترسێین ته‌نیا خوێ له‌ناو كۆبۆنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیاندا نه‌بێت، ئه‌گینا كاره‌سات رووده‌دات".
په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆیه‌كه‌ی عێراق دووپاتیكرده‌وه، "پێویست بوو له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی بازرگانی له‌ڕووی چه‌ندایه‌تی و كوالیتییه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك مادده‌كانی به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی بۆ هاووڵاتیان دابین بكات، كه له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كانیان بگونجێت، نه‌ك ئه‌و ماددانه‌ی كه له بازاڕ زۆرن و به هه‌رزانترین نرخ به‌رده‌ستن".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، به‌ر له ماوه‌یه‌ك وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ناوی خوێی بۆ كۆبۆنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیانی زیاد كردووه، كه پێشتر ته‌نیا 4 مادده‌ی خۆراكی له‌خۆ گرتبوو، ئه‌وانیش: زه‌یت، شه‌كر، برنج و ئارد، كه هه‌موو مانگێكیش به‌رێكو پێكی دابه‌ش ناكرێت و چه‌ند مانگ جارێك ده‌گاته هاووڵاتیان.
H.B