ئینفۆگرافیك.. به‌غدا قه‌ره‌بووی زیانی تاوانه‌كانی رژێمی به‌عس له كوردستان ناكاته‌وه
تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له دوای رووخانی رژێمی دیكتاتۆری ئاماده نین، قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه بكه‌نه‌وه، كه رژێمه‌كانی عێراق به‌ر خه‌ڵك و ژیان و ژینگه و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان گه‌یاندووه.

K24 – هه‌ولێر:
تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له دوای رووخانی رژێمی دیكتاتۆری ئاماده نین، قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه بكه‌نه‌وه، كه رژێمه‌كانی عێراق به‌ر خه‌ڵك و ژیان و ژینگه و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان گه‌یاندووه.
ژماره‌یه‌ك دۆسییه‌ی تاوانه‌كانی رژێمی به‌عس، له دادگای تایبه‌ت به تاوانه‌كانی رژێم، یه‌كلا كرانه‌وه، دیارترینیان تاوانی كیمیایبارانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و جینۆساید، به‌ڵام دادگاكه بۆ هیچ كام له‌و تاوانانه بڕیاری قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووانی نه‌خسته ئه‌ستۆی حكومه‌ت و خستییه ئه‌ستۆی تاوانباره‌كان.
له دوای په‌سندكردنی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق، له (2005)دا، هه‌رێمی كوردستان داخوازی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی له به‌غدا كردووه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ قه‌ره‌بوویه‌ك نه‌كراوه‌ته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆكی پێشووی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، محه‌ممه‌د ئیحسان له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه ئابوورییه‌كانی كوردستان24، له وه‌ڵامی بێژه‌ری ئابووری "ئه‌ژین قادر"، رایگه‌یاند، له 2006ه‌وه هه‌وڵێك هه‌بوو بۆ قه‌ره‌بوو، ملیارێك و 750 ملیۆن دۆلار له شنگاله‌وه خه‌رج كرا. به‌ڵام دواتر ئه‌وپرۆسه‌یه راگیرا.
گوتیشی: به‌غدا ده‌یویست ئه‌و پرۆسه‌یه له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق جێبه‌جێ بكرێت و پاره‌یان بۆ باشووریش ته‌رخان كرد. دواتر ئه‌ویش په‌كی كه‌وت و نه‌كرا.
روونیشیكرده‌وه، له قۆناغی دادگه‌ری راگوزه‌ردا، پێویسته خه‌ڵك هه‌ست بكات، مافی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه. به‌ڵام له عێراق دوای دیكتاتۆری ئه‌وه نه‌كرا و عێراق شكستیهێنا و گه‌نده‌ڵی هاته ئاراوه و بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تیش نه‌بوو ئه‌و پرسه بسه‌پێنێت، ته‌نیا له ده‌ستووردا هاتووه و ده‌ستووریش جێبه‌جێ ناكرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وان ده‌یانه‌وێت مامه‌ڵه‌ی گوندی به‌شیر له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن. شیعه له عێراق هه‌مووی سته‌ملێكراو نه‌بوو. ئه‌سڵه‌ن جینۆساید به‌رامبه‌ر به شیعه و ناوچه‌ی زۆنگاوه‌كان نه‌كراوه، تا ئه‌وان وه‌ك كورد داوای قه‌ره‌بوو بكه‌ن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌دا، به هۆی ئه‌وه‌ی كوه‌یت ده‌وڵه‌ته، به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی قه‌ره‌بوو له‌سه‌ر عێراق سه‌پێندراوه. به‌ڵام كورد ده‌وڵه‌تی نییه و وه‌ك ململانێیه‌كی ناوخۆیی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه و تا فشارێكی راسته‌قینه نه‌بێت، عێراق پابه‌ند نابێت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه. ته‌نانه‌ت ئێستا عێراق مووچه‌ی خه‌ڵكیشی بڕیوه.

به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی دیسكی ئابووری كوردستان24، به‌رده‌ستی كه‌وتووه، له 1963ه‌وه هه‌تا رووخانی به‌عس له 2003 كورد ئه‌م زیانانه‌ی به‌ركه‌وتووه.
كۆی گشتیی زیانه‌كان: 384.698 ملیار دۆلار.
زیانه مرۆییه‌كان: 306.850 ملیار دۆلار.
زیانی ماددی: 32.848 ملیار دۆلار.
زیانی ژینگه‌یی: 5 ملیار دۆلار.
زیانی ناڕاسته‌وخۆ: 5 ملیار دۆلار.
زیانی پشتگوێخستنی ئه‌نقه‌ست: 30 ملیار دۆلار.
زیانی دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه: 5 ملیار دۆلار.


ده‌قی ژماره‌ی زیانه‌كان، وه‌ك ئه‌وه‌ی دیسكی ئابووری كوردستان24 ئاماده‌ی كردووه.
ئاماده‌كردنی ئینفۆگرافیك: پێشڕه‌و میرانی
پێشكه‌شكردنی: ئه‌ژین قادر
به‌رهه‌می دیسكی ئابووری كوردستان24