یه‌كه‌م منداڵ كه هه‌ڵگری دژه‌ته‌نی كۆرۆنایه له‌دایكبوو
دایكه‌كه له‌كاتی دووگیانی‌دا به ڤاكسینی كۆرۆنا كوتراوه

K24 - هه‌ولێر:
له ویلایه‌تی "فلۆریدا"ی ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌م منداڵ له‌دایكبوو، كه هه‌ڵگری دژه‌ته‌نی ڤایرۆسی كۆرۆنایه و به‌رگری به‌رامبه‌ر په‌تاكه هه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی دایكه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌رله له‌دایكبوونی كۆرپه‌كه‌ی به ڤاكسینی كۆرۆنا كوترا.
پزیشكه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كرد، دوای (3) هه‌فته له كوتانی به ڤاكسینی كۆرۆنا، دایكه‌كه كچێكی "چالاك و ته‌ندروست"ی بووه.
به‌پێی راپۆرتێك، كه پزیشكان له شاری "بۆكا راتۆن"، له ویلایه‌تی فلۆریدا بڵاویانكردووه‌ته‌وه، توێژه‌ران خوێنی منداڵه تازه له‌دایكبووه‌كه‌یان پشكنیووه، بۆئه‌وه‌ی دژه‌ته‌نی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كاتی له‌دایكبوون ئاشكرا بكه‌ن.
توێژه‌ران ئاماژه‌یان به‌وه كرد، ئه‌و دژه‌ته‌نه‌ی دایكه‌كه له‌كاتی دووگیانی‌دا به‌ده‌ستیهێناوه، بۆ كۆرپه‌له‌كه‌ی گوازراوه‌ته‌وه، كه توانای پارێزگاری و دووركه‌وتنه‌وه‌ی مه‌ترسی له منداڵه‌كه به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا درووست بووه.
به‌پێی رۆژنامه‌ی "ئیندیپێندیت"ی به‌ریتانی، ئه‌مه به مانای ئه‌وه دێت، كه پرۆسه‌ی كوتان به ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ دایكانی دووگیان سه‌ركه‌وتوو بووه.
هه‌رچه‌نده ئه‌و راپۆرته‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیاببنه‌وه له‌وه‌ی منداڵان پارێزراون له ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌و دژه‌ته‌نه‌ی له دایكانه‌وه وه‌ریده‌گرن، به‌ڵام دڵنیایی دراوه، كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوو، هه‌زاران منداڵانی تازه له‌دایكبوو به ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌كوترێن.
سه‌رچاوه: عه‌ره‌بی پۆست
د.ی