سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق دەکات

جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و چه‌سپاندنی پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی گشتی عێراق كرایه‌وه‌

K24- هه‌ولێر:

ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئازار/ مارسی 2021، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڤێسا هاککینن، باڵیۆزی فینلاند لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا برەودان بە پەیوەندییەکانی فینلەندا لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور و پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی عێراق بۆ ساڵی 2021 تاووتوێ کرا.

باڵیۆزی فینلاند، وێڕاى دووپاتکردنەوى سوپاس و پێزانینى وڵاتەکەى بۆ رۆڵى هەرێمى کوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تێکشکاندنى داعش، بەردەوامیى پشتیوانیی فینلەنداشی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکومەت، سوپاسی پشتیوانیی فینلەندای لە هەرێمی کوردستان کرد و هیوای خواست، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا، زیاتر گەشە بسەنێت و فراوانتر ببێت، بە تایبەتی لە بواری وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاریدا.

هەڵبژادنەکانی داهاتووی عێراق و گرنگیی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان لە دەڤەرەکە و هەوڵەکانی رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، چەند تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.

H.B

Fly Erbil Advertisment