كازمی: گرووپه تاوانكارییه‌كان هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ن
"ئه‌منییه‌كان ته‌واوی رێوشوێنه‌كان بۆ راوه‌دوونانی ئه‌و جۆره گرووپانه ده‌گرنه‌به‌ر"

K24 - ھەولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگەیاند، گرووپه تاوانكارییه‌كان هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ن.
مسته‌فا كازمی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراقی كرد و باسی له هه‌ڕه‌شه‌ی گرووپه تاوانكارییه‌كان كرد، كه هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر به‌شێكی پڕۆژه‌كان و تاوه‌ره‌كانی كاره‌با.
كازمی گوتی: "ئه‌م كاره‌ی ئه‌م جۆره گرووپه تاوانكارییانه هیچ كات رێگه‌ی پێ‌نادرێت،و لێخۆشبوونی نییه، به هه‌ر ناو و نیشانێكه‌وه بێت، و هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌واوی رێوشوێنه‌كان بۆ راوه‌دوونانی ئه‌و جۆره گرووپانه ده‌گرنه‌به‌ر".
هاوكات هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌ندامبوونی عێراق له تیمی كاری هاوبه‌ش له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درا.