ئینفۆگرافیك...کۆچی پێچەوانەی ئاوارەکان بۆ هەرێمی کوردستان
K24 – ھەولێر
حكومەتی عێراق بڕیاریداوە ئاوارەكان بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان، بەڵام حكومەتی ھەرێمی كوردستان گەڕانەوەی ئاوارەكان ئارەزوومەندانە بێت.
ئێستا 671 ھەزار و 238 ئاوارە و پەنابەر ھەیە و 25 كەمپ كراونەتەوە. زۆرترین ئاوارەش لە سنووری پارێزگای دھۆك نیشتەجێ بوونە و 15 كەمپ لە سنووری ئەو پارێزگایەن.
لە كانوونی دووەمی 2021 خێزان لە ھەرێمی كوردستانەوە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان، بەڵام دواتر 265 خێزان گەڕانەوە نێو كەمپەكانی ھەرێمی كوردستان، كە ھۆكارەكە بۆ نەبوونی خزمەتگوزاری و بێكاری دەگێڕنەوە.