كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ: له چوار ساڵدا 8 هه‌زار كه‌س له عێراق بێسه‌روشوێن كراوون
عه‌لی به‌یاتی، ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، له چوار ساڵی رابردوودا (8) هه‌زار هاووڵاتی بێ سه‌روشوێن كراوون.
K24 – هه‌ولێر:
عه‌لی به‌یاتی، ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، له چوار ساڵی رابردوودا (8) هه‌زار هاووڵاتی بێ سه‌روشوێن كراوون.
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی (RT)، ئه‌و به‌رپرسه عێراقییه گوتی: كۆمیسیۆنه‌كه له كۆتایی ساڵی (2017)ه‌وه تا ئێستا له باره‌ی بێسهروشوێنكردن و رفاندنی (8) هه‌زار هاووڵاتی ئاگادار كراوه‌ته‌وه، له‌و ژماره‌یه كۆمیسیۆن توانیویه‌تی ته‌نیا چاره‌نووسی (250) كه‌سیان ئاشكرا بكات.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و (250) كه‌سه‌ی چاره‌نووسیان زانراوه، ئه‌وانه‌ن، كه له لای هێزه ئه‌منییه‌كان، به گوێره‌ی فه‌رمانی گرتن ده‌ستگیركراوون، به‌ڵام ده‌رفه‌تیان پێ نه‌دراوه په‌یوه‌ندی به كه‌سوكاریانه‌وه بكه‌ن. بۆیه چاره‌نووسیان نادیار بووه.
ئاماژه‌یكرد، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و داعش تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی حاڵه‌ته‌كانی رفاندن و بێسهروشوێنكردنن.
ئاشكراشیكرد، به‌شێك له‌وانه‌ی بێسهروشوێنكراوون له زیندانه‌كاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه.