ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای دادگای ئیتیحادی دا
به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی زۆرینه‌ی 220 نوێنه‌ر و بایكۆتی فراكسیۆنه‌كانی پارتی و هاوپه‌یمانی هیوا و پێكهاته‌كان، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران شكستیهێنا له په‌سندكردنی یاسایه‌كی نوێ بۆ دادگای باڵای ئیتیحادی.

K24 – هه‌ولێر:
به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی زۆرینه‌ی 220 نوێنه‌ر و بایكۆتی فراكسیۆنه‌كانی پارتی و هاوپه‌یمانی هیوا و پێكهاته‌كان، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران شكستیهێنا له په‌سندكردنی یاسایه‌كی نوێ بۆ دادگای باڵای ئیتیحادی و ناچاربه پشتبه‌ستن به زۆرینه‌ی ساده ده‌نگیان به هه‌مواری یاسای دادگای باڵای ئیتیحادی دا.
له دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا، ئه‌نجوومه‌ن به پشتبه‌ستن به زۆرینه‌ی ساده‌ی (50+1) ده‌قی پڕۆژه‌ی هه‌مواری یاسای ژماره 30ی ساڵی 2005ی دادگای باڵای ئیتیحادی په‌سند كرد.
له دانیشتنه‌كه‌دا ژماره‌ی نوێنه‌رانی به‌شدار گه‌یشته 205 نوێنه‌ر.
هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای دادگای ئیتیحادی رۆژی (15ی ئازار/ مارسی 2021) له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرا.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، پێش په‌سندكردنی هه‌موواره‌كه، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی هیوا، موسه‌ننا ئه‌مین رایگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپه‌یمانی هیوا و ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ری دیكه، نه‌چوونه‌ته دانیشتنه‌كه‌وه.
موسه‌ننا ئه‌مین گوتیشی: هه‌وڵێك له ئارادایه بۆ تێپه‌ڕاندنی هه‌موواری یاسای دادگای فیدراڵی و ده‌یانه‌وێت له دژی كورد هه‌موو ئه‌و ماددانه لابه‌رن، كه په‌یوه‌سته به كورده‌وه.
روونیشیكرده‌وه، كورد دژی ئه‌وه‌یه یاسا نوێیه‌كه‌ی دادگای ئیتیحادی به‌و جۆره‌ی هه‌یه په‌سند بكرێت، چونكه ره‌چاوی خواست و به‌رژه‌وه‌ندی كوردی تێدا ناكرێت.
پێشتر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له كوتله‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، نه‌هرۆ رواندزی، تایبه‌ت به كوردستان24ی راگه‌یاند، دوو بژارده له به‌رده‌م نوێنه‌راندان.
له باره‌ی بژاردهكانهوه گوتی: ئه‌گه‌ر یاسای دادگای ئیتیحادی تێپه‌ڕێندرێت، كه ته‌نیا سێ مادده‌ی ناكۆكی له‌سه‌ری ماوه، ئه‌وا دانیشتنه‌كه پێویستی به ئاماده‌بوونی 220 نوێنه‌ر هه‌یه. بژارده‌ی دووه‌میش لایه‌نه شیعه‌كان بیر له هه‌مواری یاسای پێشووی دادگای ئیتیحادی ده‌كه‌نه‌وه و پێیان وایه ئه‌گه‌ر هه‌مواره‌كه تێپه‌ڕێنن، پێویستیان له زۆرینه‌ی ساده (50+1) هه‌یه، به‌ڵام به بۆچوونی ئێمه بۆ هه‌مواره‌كه‌ش پێویسته (220) نوێنه‌ر ئاماده بن.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌مواره‌كه، تێپه‌ڕێندرێت، ئه‌وا بۆ كورد باشتره، به‌ڵام ئێمه دژی یاسا نوێیهكهین.