هەزاران خێزانی هەڵەبجە لە هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی سوودمەند بوون
"هاوكاریكردنی پارێزگای ههڵهبجه كاری لهپێشینهی دهزگای خێرخوازی بارزانییه"
K24- ههولێر:
کار و چالاکییەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە سنووری پاریزگای هەڵەبجە، وایکردووە هەزاران خێزان بەبێ جیاوازی لێی سوودمەندبن و دەزگاكەش لە بواری جياجيادا خزمەتی دانیشتوانی هەڵەبجەيان کردووە.
هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانیە بۆ دانیشتوانی هەڵەبجە، لەسەرجەم مانگەکانی ساڵدا و لەهەر بۆنە و یادێکدا هەڵەبجەیان لەبیرنەکردوە، خزمەتکردنی کەسانی کەمدەرامەت و كهسوكاری شەهیدان و منداڵانی ئازیزان و کۆمەک و هاوکاری کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە کاری لەپێشینەی دەزگاکەیان بووە.
کەریم عهبدولقادر، بەرپرسی نووسینگەی دەزگای خێرخوازی بارزانی لەسلیمانی گوتی: "ئهمساڵ كۆمهكی ههزاران هاووڵاتیمان له سنووری ههڵهبجه كردووه، هاوكاریكردنی پارێزگای ههڵهبجه كاری لهپێشینهی دهزگای خێرخوازی بارزانییه".
ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بەبێ جیاوازی سودمەندبوون لە هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی.
لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، تا ئیستا دەزگای خێرخوازی بارزانی لەم سێکتەرانەدا خزمەتیان کردوە، دابەشکردنی خۆراک بۆ زیاتر لە (16) هەزار خێزان، دابەشکردنی نەوت و کۆمەکی دیکە بەسەر ههزار و (200) خێزان، هاوکاریکردنی (11) هەزار خوێندکار و دابەشکردنی پێداویستی خوێندن بەسەریاندا، (100) کورسی بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، (25) هەزار کەس لەبواری تەندروستی سودمەندبوون لە کۆمەکی دەزگاکە، جگە لەوانەش پڕۆژەی ئازیزان بۆ منداڵانی بێ باوک، کە (700) منداڵ بەردەوام هاوکاری ماددی دەکرين.
د.ی