رۆژنامه‌یه‌ك: ئیسرائیل بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئێران پێویستی به (بۆمبێكی زه‌به‌لاح) و فڕۆكه‌ی (بی52) هه‌یه
"ئیسرائیل ده‌توانێت جێگره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بێت بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئێران"

K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "جیرۆزه‌لیم پۆست"ی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه، ئیداره‌ی بایدن به‌نیازی دانووستانه له‌گه‌ڵ ئێران، بۆئه‌وه‌ی له داهاتوودا بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بگه‌ڕێته‌وه.
نووسه‌ری وتاره‌كه، ئیهود عیلام، شیكره‌وه‌ی ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل له‌و بڕوایه‌یه، به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئێران هه‌ر ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتوو بێت له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێران بۆ رێككه‌وتنه‌كه، یان سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت.
گوتیشی: "پێویسته ئه‌و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه به پشتیوانی توانا سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل بێت، ئه‌مه به‌شێكه له‌وه‌ی ئێران هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی نادات".
عیلام پێیوایه "ئیسرائیل یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه، به‌تایبه‌ت، كه ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پابه‌ندی خۆی كه‌مبكاته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئیسرائیل ده‌توانێت جێگره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بێت بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئێران، كاره‌كه بۆ ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلیش ئاسان ده‌بێت، ئیسرائیل پێویستی به جبه‌خانه‌یه‌كی شیاو هه‌یه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران.
ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له كۆتاییه‌كانی ساڵی (2020) پڕۆژه‌یاسایه‌ك له لایه‌ن هه‌ردوو حزبی كۆماری و دیموكراته‌كان له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا هه‌بوو، كه ئامانجی ئه‌وه‌بوو، بۆمبی (MOP) بداته ئیسرائیل، كه بۆمێكی زه‌به‌لاحه، توانای هه‌یه پێگه ئه‌تۆمییه به‌هێزه‌كانی ئێران بكاته ئامانج.
عیلام ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "ئیسرائیل پێویستی به فڕۆكه‌ی (بی52)ی ئه‌مه‌ریكییه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه زه‌به‌لاحه هه‌ڵبگرێت، ئه‌وكات ئیسرائیل توانای تێكشكاندنی پێگه‌كانی ئه‌تۆمی ئێرانی ده‌بێت، كه به‌نیازی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمییه".
عیلام پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد، "ئه‌گه‌ر ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌وكات ئیسرائیل به تێكشكاندنی پێگه ئه‌تۆمییه‌كان ناوه‌ستێت، به‌ڵكو جبهخانهكانیشیان وێران ده‌كات".
ئاشكراشی كرد. باشترین فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئێران، كه (میگ-29) و (ئێف-14)یه، چه‌كێكه "بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچووه و هاوتای فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل نییه".
سه‌رچاوه: ئه‌لحوڕه
د.ی