به ڤیدیۆ.. له قه‌ره‌چووغ بۆردومانی حه‌شارگه‌كانی داعش كرا
جارێكی دیكه فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بۆردومانی حه‌شارگه‌كانی داعشیان له چیاكانی "قه‌ره‌چووغ" كرد.

K24 – هه‌ولێر:
جارێكی دیكه فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بۆردومانی حه‌شارگه‌كانی داعشیان له چیاكانی "قه‌ره‌چووغ" كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "كوردستان24" دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (21ی ئازار/ مارسی 2021)، چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ژماره‌یه‌ك ئامانجیان له چیای قه‌ره‌چووغ بۆردومان كردووه و تا ئێستا هیچ ئامارێك له باره‌ی ژماره‌ی كوژراوانی داعش و ورده‌كاری ئه‌و ئامانجانه‌ی بۆردومان كراوون رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
زنجیره چیای قه‌ره‌چووغ، كه‌وتووه‌ته نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراق.
له دوای رووداوه‌كانی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه ئه‌و ناوچانه به هۆی كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و ناكارایی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بۆشایی ئه‌منیان تێدا درووست بوو.

ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه به‌رده‌وام فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بۆردومانی حه‌شارگه‌كانی داعش له‌و ناوچانه ده‌كه‌ن.
له ساڵی رابردوودا هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق چه‌ند ئۆپراسیۆنێكیان له ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجامداوه، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه كۆنترۆڵی ته‌واوه‌تی ئه‌و زنجیره چیایه بكه‌ن و داعش به سوود وه‌رگرتن له ئه‌شكه‌وت و درووستكردنی تونێل توانیویانه خۆیانی تێدا حه‌شار بده‌ن.
