له ئه‌وروپا خۆپیشاندان دژی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ كرا
له به‌ریتانیا توندوتیژی لە خۆپیشاندانەکان کەوتەوە

K24- هه‌ولێر:
لە زۆربەی شارەکانی ئەوروپا، خۆپیشاندان دژی سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ و رێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستیپێکرد و له به‌ریتانیاش توندوتیژی لە خۆپیشاندانەکان کەوتەوە و دوو ئۆتۆمبێلی پۆلیس سوتێنران و دوو پۆلیسیش بەسەختی برینداربوون.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، دژی سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ و رێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە زۆربەی شارە گەورەکانی وڵاتە ئەوروپییەکان، بە تایبەت، لەندەن، بەرلین، ئەمستردام، ڤیەننا، سۆفیا و زیوریخ خۆپیشاندان ئەنجامدرا و پۆلیسیش رووبەڕووی خۆپیشاندەران بووەوە.
لە شاری بریستۆل لە باشووری رۆژئاوای بەریتانیاش، توندوتیژی لە خۆپیشاندانەکان کەوتەوە و دوو ئۆتۆمبێلی پۆلیس سوتێنران و دوو پۆلیسیش بەسەختی برینداربوون، دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی ئه‌و شاره رهتیاندهكرهوه ملكه‌چی رێككاره‌كانی كه‌ره‌نتین بن.
خۆپیشانده‌ران هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر بنكه‌ی پۆلیس، دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی به‌ریتانیا پلانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ته‌وه پۆلیس به‌ره‌نگاری ئه‌و كه‌سانه بێت، كه سه‌رپێچی رێككاره‌كانی كه‌ره‌نتین ده‌كه‌ن.
هه‌ندێك له هێزه ئه‌منییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كرد، له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه به یاری ئاگرین ته‌قه‌یان لێكراوه، بۆیه ژماره‌یه‌ك له پۆلیس بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری بریستۆل گوازراونه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی بیرینداربوون.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، كه له تویته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت خۆپیشانده‌ران به‌دار و به‌رد په‌نجه‌ره‌ی بنكه‌یه‌كی پۆلیس ده‌شكێنن.
له هۆڵه‌نداش (58) خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیركران، كه به‌هۆی رێككاره‌كانی كه‌رنتین ناڕه‌زاییان ده‌بڕیوه، پۆلیس ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند، خۆپیشانده‌ران ره‌چاوی رێككاره‌كانی خۆپارێزییان نه‌كردووه و له‌یه‌ك نزیكبوونه‌ته‌وه.
More footage from the protest pic.twitter.com/7ofBkHf7I3
— Conor Gogarty (@ConorGogarty) March 21, 2021
د.ی