سەڵاحەدین دەمیرتاش سزای نوێی زیندانیی بەسەردا سەپا
بە تۆمەتی ''بێ رێزیکردن بە ئەردۆغان''
K24- هەولێر:
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، بە تۆمەتی ''سوکایەتییکردن بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا''، ماوە سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانیی بەسەردا سەپا.
لەبارەی ئەو تۆمەتانە، دەمیرتاش لە دادگا رایگەیاندووە: "من کاندیدی سەرۆکایەتیی تورکیا بووم و رەخنەم لە دەسەڵات گرتووە. ئەوەی لێی پەشیمانم ئەوەیە بە نەرمی رەخنەم گرتووە، دەبوو زۆر زیاتر بڵێم''.
راشیگەیاندووە: "رەخنەکانم راستەوخۆ ئاراستەی سەرۆکی وڵات و سەرۆک وەزیران نەکردووە''.
لە ساڵی 2016ـەوە، دەمیرتاش بە چەند تۆمەتی جیاواز لە زیندانە، یەکێکیان ''بوونی پەیوەندییە لەگەڵ پەکەکە''.
ئەمەش لە کاتێکدا، چەند جارێک یەکێتی ئەوروپا، دوای ئازادکردنی دەمیرتاشی لە حکومەتی تورکیا کردووە.