حەشارگەكانی داعش لە مەخموور و حەویجە بۆردومان كران

K24 - ھەولێر
فڕۆکەکانی هاوپەیمانان، حەشارگەکانی داعشیان لە مەخموور و حەویجە بۆردوومان کرد.
سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق رایگەیاند، فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، چهند حەشارگەیهكی چهكدارانی داعشییان لە چەند ناوچەیەکی سنووری شارۆچكهی مەخموور بۆردوومان کرد.
لە هێرشێکی دیکەی ئاسمانیشدا، ناوچەی شەخیر-ی سەر بە شارۆچكهی حەویجەیان لە باشووری کەرکووک بۆردوومان کرد.
لە چەند رۆژی رابردوودا چەندین جار حەشارگەکانی داعش لە چیای قەرەچووغ لە سنووری مەخموور، لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە بە ھەماھەنگی ھێزی پێشمەرگە بۆردوومان کراون.