ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له به‌غدا روویدا
ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكه‌وته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (23ی ئادار/ مارسی 2021) له چواڕیانی "مشته‌ل" له به‌غدا روویدا و ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكه‌وته‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌و ناوچه‌یان كۆنتڕۆڵ كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له به‌غدا رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان رووبه‌ڕووی ماتۆڕسكیلێك بوونه‌وه، به‌ڵام شوفێری ماتۆرسكیله‌كه خۆی ته‌قانده‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان كرده‌وه‌كه "تیرۆریستییه‌كه" بووته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌ك و برینداربوونی (4) كه‌سی دیكه.