به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی منداڵێكی 11 ساڵ ناچار به خۆچه‌مانه‌وه ده‌كات
به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌یه‌كی كاسۆلیكیی له ویلایه‌تی نیویۆركی ئه‌مه‌ریكا قوتابییه‌كی ره‌شپێستی پۆلی شه‌شی سه‌ره‌تایی ناچار كرد، بۆ پۆزش هێنانه‌وه له به‌رامبه‌ریدا بچه‌مێته‌وه و ئه‌و ره‌فتاره‌ی مامۆستاكه ناڕه‌زایی لێكه‌وته‌وه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌یان له كار دوورخسته‌وه.

K24 – هه‌ولێر:

به‌ڕێوبه‌ره‌كه ناوی "جون هۆلیان"ـه و له قوتابخانه‌ی "سانت مارتن دی بۆریس ماریانیست" كاری كردووه و له سۆنگه‌ی جیاكاری ره‌گه‌زییه‌وه قوتابییه‌كی ره‌شپێستی ناچار به خۆچه‌مانه‌وه كردووه.
باوكی قوتابییه‌كه به رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"ی راگه‌یاندووه، ئه‌و رووداوه مانگی رابردوو روویداوه و مامۆستایه‌ك ترایسۆنی 11 توندوتیژی به‌رامبه‌ر به كوڕه‌كه‌م نواندووه و بردوویه‌تییه به‌رده‌م به‌ڕێوبه‌ر و ئه‌ویش ترایسۆنی ناچار كردووه بچه‌مێته‌وه بۆ پۆزش هێنانه‌وه.
جۆن هۆلیان، به باوكی ترایسۆنی وتووه: جارێك بینیومه پیاوێكی نایجیریایی كوڕه‌كه‌ی فێر ده‌كرد، له كاتی پۆزش هێنانه‌وه بچه‌مێته‌وه و ئه‌و سزایه رێگه‌یه‌كی ئه‌فریقییه بۆ پۆزش هێنانه‌وه.
باوكی قوتابییه‌كه ئه‌وه‌شی گوتووه: كوڕه‌كه‌م له نایجیریا نییه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و كولتوور و رۆشنبیرییه‌ی ئه‌وێوه نییه و ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێستی ره‌شه، به‌و جۆره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه.