مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە حاکمی دوبەی دەکات

بەبۆنەی کۆچی دوایی وەزیری دارایی ئیمارات

K24- هەولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی وەزیری دارایی ئیمارات دەگەیەنێتە بنەماڵەی شاهانە.

لە تویتێکدا کە لە هەژماری خۆی بڵاویکردووەتەوە، مەسرور بارزانی دەڵێت: ''لە ناخەوە بە هەواڵی کۆچی دوایی شێخ حەمدان بن راشد ئەلمەکتوم خەمبارم''.

سەرۆکی حکومەت هاوخەمیی خۆی دەربڕیووە و رایگەیاندووە: ''هاوخەمیی قوڵی خۆم دەگەیەنمە بنەماڵەی شاهانە، حکومەت و خەڵکی ئیمارات. خۆ تەرخانکردنی کۆچکردوو بۆ خزمەتی وڵاتەکەی بە زیندووی دەمێنێتەوە''.

شێخ حەمدان بن راشد، وەزیری درایی ئیمارات و  برا و جێگری حاکمی دوبەی، شێخ محەمەد بن راشد، لە تەمەنی 75 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.