یه‌حیا ره‌سووڵ: له ئۆپراسیۆنێكی چوارده رۆژی‌دا 312 جار بۆردومانی داعش له قه‌ره‌چووغ كراوه
120 ئه‌شكه‌وتی ناوچه‌كه خاپوور كراون و به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كدارانه‌دا رووخێنراوون، كه خۆیان تێیاندا حه‌شار داوه.

K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی سه‌ربازی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، لیوا ركن یه‌حیا ره‌سووڵ رایگه‌یاند، له دوو هه‌فته‌ی رابردوودا 312 جار فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق و وڵاتانی هاوپه‌یمانی دژ به داعش، زنجیره چیای قه‌ره‌چووغ و مه‌خموور له باشووری خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای نه‌ینه‌وا و ناوچه هاوسنوورییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر كراوه و 27 چه‌كداری داعش كوژراوون.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، یه‌حیا ره‌سووڵ روونیكردووه‌ته‌وه، له (9ی ئازار/ مارسی 2021)، سوپای عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شیان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له سنووری گوێڕ و مه‌خموور و زنجیره چیای قه‌ره‌چووغ ده‌ستپێكردووه و توانراوه ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌شكه‌وت و تونێله‌كانی داعش له ناوچه‌كه خاپوور بكرێن.
روونیشیكرده‌وه، 120 ئه‌شكه‌وتی ناوچه‌كه خاپوور كراون و به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كدارانه‌دا رووخێنراوون، كه خۆیان تێیاندا حه‌شار داوه.
ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و ئۆپراسیۆنه 14 رۆژ به‌رده‌وام بووه و له ئاكامیدا 27 چه‌كداری داعش كوژراوون.
چیای قه‌ره‌چووغ ده‌كه‌وێته باشووری خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای نه‌ینه‌وا و له سنووری قه‌زای مه‌خمووره و درێژی ئه‌و زنجیره‌یه 40 كیلۆمه‌تره و ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌شكه‌وت و حه‌شارگه‌ی تێدایه.