ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌یاننامه‌یه‌ك له‌باره‌ی نمایشه چه‌كدارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری به‌غدا بڵاوده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه به ناوی "رونكردنه‌وه" بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌باره‌ی ئه‌و نماییشه چه‌كدارییه‌ی ئه‌مڕۆ گرووپی میلیشیاكانی "ر‌بع الله" له به‌غدای پایته‌ختی عێراق ئه‌نجامیاندا، ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ره‌تی كرده‌وه هیچ جووڵه‌یه‌كی سه‌ربازیی له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه له‌ناو به‌غدا كرابێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له میدیاكان باس كراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌وه بكات، ئاخۆ گرووپی "ر‌بع الله" سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبین یان نا.
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له "روونكردنه‌وه" ـ‌كه‌یدا جه‌ختی كرده‌ووه‌ته‌وه، جووڵه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ته‌نیا له‌چوارچێوه‌ی فه‌رمانه‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها هاتووه، "ئه‌وله‌ویه‌تی حه‌شد به ژماره ناوده‌برێت نه‌ك به ناوهێنانی دیكه، هه‌روه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانیشی ناوی ناسراو و ناونیشانی فه‌رمی هه‌ڵده‌گرن".
هه‌رچه‌ند ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ی به ناوی "روونكردنه‌وه" بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام روونینه‌كردووه‌ته‌وه، ئاخۆ ئه‌و گرووپه‌ی میلیشیایه‌ی ناوی له‌خۆ ناوه "ر‌بع الله"، سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبییه یان نا، كه ئه‌مڕۆ له‌به‌ر چاوی هه‌موو لایه‌ك مانۆڕێكی چه‌كدارییان له‌ناو شه‌قامه‌كانی به‌غدا ئه‌نجامدا و هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر چه‌ند شوێنێك و هه‌ڕشه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد، ئه‌گه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه‌یاسای بودجه تێپه‌ڕێندرێت "هه‌ردوو گوێی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌بڕن".
به‌شێكی دیكه له داواكارییه‌كانی ئه‌و گرووپه میلیشیایه، پێكهاتوون له: ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له عێراق، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نرخی دۆلار بۆ به‌ر له به‌رزكردنه‌وه.
ئه‌مڕۆ گروپێكی چه‌كدارای میلیشیا كه ناوی له‌خۆ ناوه "ر‌بع الله"، مانۆرێكی چه‌كدارییان له به‌غدا ئه‌نجامدا و به جلوبه‌رگ و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی، له‌ناو شه‌قامه‌كانی به‌غدای پایته‌ختی عێراقدا سووڕانه‌وه.
چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه میلیشیاییه، وێنه‌یه‌كی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراقیان به‌رزكردووه‌ته‌وه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هه‌ڕه‌شه‌كه‌یان، له وێنه‌كه‌دا مقه‌ستێكیان له نزیك گوێی كازمی داناوه و و له‌سه‌ریان نووسیوه: "كاتی ئه‌وه هاتووه گوێی ببڕین".
H.B