شاندی هه‌رێم گه‌یشته به‌غدا
بڕیاره سبه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه بدرێت

K24- هه‌ولێر:
ئه‌مشه‌و شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ، گه‌یشته به‌غدا، به‌مه‌به‌ستی درێژه‌دان به دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌باره‌ی پرسه داراییه‌كان و پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی عێراق.
سه‌میر هه‌ورامی، سكرتێری رۆژنامه‌وانی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ی راگه‌یاند، ئه‌مشه‌و شاندی حكومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی گه‌یشته به‌غدا.
جێگای ئاماژه‌یه، ئه‌مه چه‌ندین جاره شاندی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم و پرسه داراییه‌كانی نێوان هه‌ولێر به‌غدا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و تا ئێستا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق، لیژنه‌ی دارایی، ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومی و لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كیشانه ئه‌نجامداوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، بڕیاره سبه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی بخرێته ده‌نگدانه‌وه، له‌كاتێكدا لایه‌نه شیعه‌كان له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی ئه‌و پڕۆژه یاسایه ناكۆكن، به‌شێكیان له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕاندنی یاساكه‌ن و به‌شێكی دیكه‌ش به‌رهه‌ڵستی جێگیركردنی پكشی هه‌رێمی كوردستان له‌و پڕۆژه‌یاسایه‌دا ده‌كه‌ن.
H.B