وەزارەتی تەندروستی داوایەك لە ھاووڵاتییان دەكات

بەشی چاودێری چڕ لە ھەولێر
بەشی چاودێری چڕ لە ھەولێر

K24 – ھەولێر

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، داوا لە ھاووڵاتییان دەكات، ھەر كاتێك نیشانەكانی كۆرۆنایان ھەبێت یان بەركەوتووی تووشبوانن پشكنین بكەن.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی بۆ ھاووڵاتییان رایگەیاند: "ئەگەر هەر نیشانەیەکت هەبوو یان ئەگەر نیشانەشت نەبوو، بەڵام بەرکەوتەی تووشبووانی کۆڕۆنا بووی، بۆ دڵنیابوونەوە و دوورکەوتنەوە لە مەترسی و لەپێناو سەلامەتی خۆت و کەسانی دەوروبەرت، بەبێ دوو دڵی پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بکە".

ئاماژە بەوەشكراوە: "پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر گرنگە بۆ زوو دەستنیشانکردن و وەرگرتنی چارەسەر و رێگەگرتن لە پەرەسەندنی نەخۆشیەکە بۆ قۆناغێکی مەترسیدار".

Fly Erbil Advertisment