ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ عێراق ده‌ست به گفتوگۆ ستراتیژییه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه
كات و میكانیزمی ئه‌نجامدانی گفتوگۆكانیش ئاشكرا ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، مانگی داهاتوو ده‌ست به گفتوگۆ ستراتیژییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كاته‌وه و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی گفتوگۆكانیش ئاشكرا ده‌كات.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیژیی ساڵی 2008 له نێوان هه‌ردوو وڵات، ده‌ست به گفتوگۆ ستراتیژییه‌كانی نێوانیان ده‌كه‌نه‌وه.
ئاشكراشیكرد، گفتوگۆكان له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفرانسه‌وه ده‌بێت و له رۆژی 7ی نیسانی ئه‌مساڵ ده‌ستپێده‌كرێن.
H.B
