په‌رله‌مانی كوردستان پشتگیری له‌ رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات

پەرلەمانی كوردستان چاوەڕێی بڕگەی 11ی پڕۆژەیاسای بودجه‌ی 2021 ده‌كات

K24- هه‌ولێر:

پەرلەمانی کوردستان پشتگیری لەو رێککەوتنە دەکات، کە شاندی حكومه‌تی هه‌رێم لەگەڵ حکومەتی عێراق ئەنجامی داوە و له‌لایه‌ن لیژنەی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه‌ په‌سه‌ندكراوه‌. بڕیاریشە دوای گەڕانەوەی شاندی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە بخرێته‌ بەردەم ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.

له‌كاتێكدا لە پەرلەمانی كوردستانیش چاوەڕێی بڕگەی 11ی پڕۆژەیاساكە دەكرێت، بۆ ئەوەی بە گوێرەی رێككەوتنەكە لە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر بدرێت، به‌هجه‌ت عه‌لی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: حكومەتی ھەرێمی كوردستان ھەموو كارێكی كردووە، بۆ ئەوەی بە گوێرەی یاسا و دەستوور بگه‌نه‌ رێككه‌وتن و وەك پەرلەمانی كوردستانیش پشتگیری رێككەوتنەكە دەكەن.

هاوكات رزگار محەمەد، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رێککەوتنەکە بە گرنگ و باش ناوده‌بات.

له‌گه‌ڵ هه‌ر رێككه‌وتنێك له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، حکومەتی هەرێمی كوردستان بە روونی ناوەڕۆکەکەی خستووەتە بەردەم پەرلەمانی کوردستان، چاوەڕێش دەکرێت، دوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە، شاندی دانوستانکار وردەکاری رێککەوتنەکە بخاتە بەردەم پەرلەمانی کوردستان، پەرلەمانیش پیشتگیری ئەو رێککەوتنە دەکات، كه‌ شاندی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق جێگیریان کردووە.

H.B

Fly Erbil Advertisment