په‌رله‌مانتارێكی سوننه: كورد هیچ كێشه نه‌بووه بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه
رێككه‌وتن له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم له پڕۆژه‌یاسای بودجه كراوه و له لیژنه‌ی دارایییش ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه.. ئێستا په‌رله‌مان چاوه‌ڕێ ده‌كات لایه‌نه‌كانی دیكه له‌ناوخۆیان رێكبكه‌ون
K24- به‌غدا:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی قه‌یارنێكی دارایی به‌رۆكی عێراقی گرتووه و به‌هۆیه‌وه نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار به‌رزكرایه‌وه و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌شێكی ئه‌و قیرانه بووه‌ته كۆسپ له‌به‌رده‌م په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه له په‌رله‌مان، بەشێك لە هێزە شیعیبەکان دەیانەوێت لە رێگه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یاساییه‌وه "30" هەزار چەکداری حەشدی شەعبی بکەن بە مووچەخۆر و بەشێوەی گرێبەست دایانبمەزرێنن. لایه‌نه كوردییه‌كانیش هه‌رچه‌ند نه‌بوونه‌ته له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه یاساكه، به‌ڵام ره‌خنه‌شیان له ره‌شنووسه پڕۆژه یاساكه هه‌یه.
له‌وباره‌یه‌وه ئەحمەد جبوری، ئەندامی لێژنەی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: شه‌وی رابردوو پشكی هه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه‌یاسای بودجه له لیژنه‌ی دارایی یه‌كلایی كرایه‌وه و ده‌نگی له‌سه‌ردرا، لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، بۆیه وه‌ك رایگه‌یاند، ئێستا په‌رله‌مان چاوه‌ڕێ ده‌كات لایه‌نه سیاسییه‌كان كێشه ناوخۆییه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئینجا ده‌نگ له‌سه‌ر بودجه بدات.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی نایانه‌وێت تێپه‌ڕێندرێت.
له‌كاتێكیشدا فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ئاماده‌ن له هه‌ر ساتێك‌دا بێت له دانیشتنی په‌رله‌مان ئاماده بن بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه، وێڕای ئه‌وه‌ی كه ره‌خنه‌شیان له ره‌شنووسی یاساكه هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك رێبوار ته‌ها، په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: پیش‌تر ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتووین، كه هیچ گرێبه‌ستێك دانه‌مه‌زرێت، چونكه عێراق به دۆخێكی دارایی هه‌ستیاردا گوزه‌ر ده‌كات، ئێستا چۆن ده‌كرێت 30 هه‌زار گرێبه‌ستی حه‌شدی شه‌عبی ده‌سه‌پێنرێت!.
رێبوار ته‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه، دامه‌زراندنی ئه‌و 30 هه‌زار گرێبه‌سته ته‌نها بیانویه، بۆ ئه‌وه‌ی كۆسپ بخرێته به‌رده‌م پڕۆژه‌یاساكه، بۆیه ئه‌وان وه‌ك كورد له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕگه‌یه نین كه باس له دامه‌زراندنی ئه‌و 30 هه‌زار چه‌كداره‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نین كه پڕۆژه‌یاسای بودجه بۆ ئامانجی كه‌سی و حزبی به‌كاربهێندرێت.
جێگای ئاماژه‌یه، بودجەی گشتی عێراق، 129 ترلیۆن دینارە، ماوه‌ی سێ مانگە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە گەیشتۆتە پەرلەمان، بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت، بەڵام بەهۆی ناکۆکی لایەنەکانەوە تا ئێستا نەتوانراوە دەنگی لەسەر بدرێت.
H.B