ئەو کەسانەی تەقەیان لە سەروپێخانەیەک لە هەولێر کرد دەستگیر کران
خۆیان حەشاردابوو
K24- هەولێر:
ئەو کەسانەی تەقەیان لە سەروپێخانەیەک لە هەولێر کرد، دەستگیر کران.
بەشێک لەو تەقەکەرانە، دەستگیر نەکرابوون و خۆیان حەشاردابوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.
رۆژی هەینی 15/01/2021، لە شاری هەولێر، چوار کەس، بەهۆی نەمانی خواردن، بە چەکەوە هەڵیانکوتایە سەر سەروپێخانە و چێشتخانەی ساماڵ و چێشتخانەکە و چەند چێشتخانەیەکی تەنیشتیان دایە بەر دەستڕێژی گوللـە.
هێزە ئەمنییەکان توانیان لە ماوەیەکی کەمدا دوو لە تەقەکەران دەستگیر بکەن؛ ئەمڕۆش دوانی دیکە لە تەقەکەرەکان دەستگیرکران.