گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی روونكردنه‌وه له‌سه‌ر "قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ" ده‌دات
"ئه‌گه‌ر پابه‌ندبوون به رێكاره‌كانی خۆپارێزی وه‌ك پێویست نه‌بێت، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان ده‌بێت"

K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی باس له راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ده‌كات و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر پابه‌ندبوون به رێكاره‌كانی خۆپارێزی وه‌ك پێویست نه‌بێت، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان ده‌بێت.
د. ئاسۆ حه‌وێزی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له فه‌یسبووكی خۆی نووسیویه‌تی: "ئەگەر پابەندبوون بە رێكارەكانی خۆپارێزی وەك پێویست نەبێت قەدەغەی هاتووچۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان یەكێك لە ئەگەرەكان دەبێت، ئەگەر گشتیش نەبێت ئەوا بە سنوورداری دەبێت".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تكا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكار بن بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە، خوازیاریشه "بڕیارەكانی لێژنەی باڵا وەك خۆی جێبەجێ بكەن، تا نەگەینە قۆناغی كەرەنتینی گشتی یان سنووردار".