نێچیرڤان بارزانی: له‌گه‌ڵ ماكرۆن په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و كێشه ههنووكهییهكانمان تاوتوێ كرد
كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماكرۆن به‌تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی هه‌نووكه‌یی كۆتاییهات

K24- هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له كۆشكی ئێلیزێ له پاریس كۆتاییهات و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا گفتوگۆمان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و كێشه هه‌نووكه‌ییه‌كانی ناوچه‌كه كرد.
ئه‌م گوتانه‌ی نێچیرڤان بارزانی له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك هاتوون و نووسیویه‌تی: "خوشحاڵ بووم بە دیداری هاوڕێم، سەرۆك ئیمانوێل ماكرۆن ئەمڕۆ لە پاریس".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "سوپاسی خۆمم بۆ هاوكاریی بەردەوامی فەرەنسا بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە. ھەروەھا پێوەندییە دووقۆڵییەكان و كێشە هەنووكەییەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ‌کران".
دواتریش له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ورده‌كاری ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسای ئاشكرا كرد.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماكرۆن له كۆشكی ئێلیزێ له پاریس:
ئيمانوێل ماكرۆن خۆشحاڵيى خۆى به ديدارى نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى و سوپاسى كرد كه وێڕاى ئه‌و دۆخه سه‌خته‌ى كۆرۆنا دروستى كردووه سه‌ردانى پاريسى كرد، هه‌روه‌ها به‌رده‌واميى پێكه‌وه‌كاركردن و پشتگيريى فه‌ره‌نساى له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيدا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2021/3/30 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆشكى ئێليزێ له پاريس، له‌لايه‌ن ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نساوه پێشوازى لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌يان به‌گشتى تاوتوێ كرد و له‌پێناو ئارامى و سهقامگيريى عێراق و ناوچه‌كه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى داعش، جه‌ختيان له په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاوكارى و هاوبه‌شيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا كرده‌وه، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هه‌بوونى تێگه‌يشتنى هاوبه‌ش بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه.
ماكرۆن باسى له دوايين سه‌ردانى قه‌داسه‌تى پاپا فره‌نسيس بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و ئاماژه‌ى به‌وه دا، كه بيستوويهتى سه‌ردانه‌كه مايه‌ى خۆشحاڵيى پاپا بووه و به رووداوێكى گرنگى له قه‌ڵه‌مدا. لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه، سه‌ردانى پاپا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كاريگه‌ريى ئه‌رێنى له‌سه‌ر هه‌موو پێكهاته‌كانى وڵات هه‌بووه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى ماكرۆن و فه‌ره‌نسا له كاته سه‌خته‌كاندا بۆ گه‌لى كوردستان دووپات كرده‌وه و ئاماده‌ييى هه‌رێمى كوردستانى بۆ كاركردن و هاريكارى و هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ربڕى له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق و دابينكردنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها هاوكاريى فه‌ره‌نسا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پێكه‌وه‌كاركردن و هاوبه‌شيى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراقی له پرۆسه‌ى سياسيدا بۆ چاره‌سه‌رى به گرنگ و پێويست زانى.
مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو، كه تيايدا جه‌خت له گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق له ناوچه‌كانى مادده‌ى 140ى ده‌ستوور كرايه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى بۆشاييى ئه‌منى دروست نه‌بێت و له‌لايه‌ن داعشه‌وه نه‌قۆزرێته‌وه. له‌مباره‌يه‌وه ماكرۆن هاوڕا بوو، كه داعش هێشتا مهترسييهكى جددييه و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت.
دوايين پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆڤيد_19 له فه‌ره‌نسا و عێراق و هه‌رێمى كوردستان و رێكاره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پێويستييان به هاوكارى و يارمه‌تييه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و چۆنيهتيى گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆ شوێنه‌كانيان، دۆخى ئێزدييان له ناوچه‌ى شه‌نگال و كريستيانان له ده‌شتى نه‌ينه‌وا، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى مايه‌ى بايه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوون.
H.B