ئه‌مه‌ریكا ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی گفتوگۆ ستراتیژییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق ئاشكرا ده‌كات
گفتوگۆكان له 7ی مانگی داهاتوو ده‌ستپێده‌كه‌ن و چه‌ندین پرس تاوتوێ ده‌كرێن

K24- هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا جه‌خت له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ ستراتیژییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كاته‌وه و ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانیش كه بڕیاره له گفتوگۆكاندا تاوتوێ بكرێن، ئاشكرا ده‌كات.
له زنجیره تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا رایگه‌یاند، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و عێراق ده‌ست به دانوستانه ستراتیژییه‌كانیان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: گفتوگۆكان له‌میانه‌ی ڤیدیۆكۆنفرانسه‌وه له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیژیی ساڵی 2008 له نێوان هه‌ردوو وڵات به‌ڕێوه‌ده‌چن و رۆژی 7ی مانگی داهاتوو/ نیسانی 2021 یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ ستراتیژییه‌كان ده‌بێت.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ئاشكراشیكرد، له كۆنفرانسه‌كه‌دا گفتوگۆی چڕ و پڕ له‌باره‌ی پرسه‌كانی ئاسایش، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، ئابووری و وزه، پرسه سیاسییه‌كان و هاوكاری په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیری ئه‌نجامده‌درێن.
H.B